ئەو 15 كەسەی بەھۆی لافاو گیریان خواردبوو رزگاركران

"بۆ رزگاركردنیان تیمی فریاگوزاری پلیكانەی كارەبایی بەكارھێنراوە"

K24 - سیدەكان

دوای زیاتر لە 24 كاتژمێر ئەو 15 كەسەی لە ناوچە كوێستانییەكانی سنووری شارەدێی سیدەكان، بەھۆی لافاو گیریان خواردبوو رازگاركران.

ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان بە كوردستان24 گوت: "لە رێگەی تیمی فریاگوزاری بەرگری شارستانی سیدەكان، دوای ھەوڵێكی زۆر توانرا ئەو 15 كەسە رزگاربكرێن كە بەھۆی بارانبارین و لافاو گیریان خواردبوو".

گوتیشی: "بۆ رزگاركردنی ئەو ھاووڵاتیانە و پەڕینەوەیان لە رووبار، پلیكانەی كارەبایی "قادرمەی كارەبایی" بەكارھێندرا، بەمشێوە توانرا رزگاریان بكەن".

به‌هۆی باران بارینی به‌خوڕ و درووستبوونی لافاو، رۆژی 14 ئەم مانگە دوو هاووڵاتی له ‌سنووری ده‌ڤه‌ری سۆران خنكان و 15 هاووڵاتی دیكه‌ش، له‌ سنووری شاره‌دێی سیده‌كان گیریان خوارد‌بوو.