ئەو 15 كەسەی بەھۆی لافاو گیریان خواردبوو رزگاركران
"بۆ رزگاركردنیان تیمی فریاگوزاری پلیكانەی كارەبایی بەكارھێنراوە"
K24 - سیدەكان
دوای زیاتر لە 24 كاتژمێر ئەو 15 كەسەی لە ناوچە كوێستانییەكانی سنووری شارەدێی سیدەكان، بەھۆی لافاو گیریان خواردبوو رازگاركران.
ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان بە كوردستان24 گوت: "لە رێگەی تیمی فریاگوزاری بەرگری شارستانی سیدەكان، دوای ھەوڵێكی زۆر توانرا ئەو 15 كەسە رزگاربكرێن كە بەھۆی بارانبارین و لافاو گیریان خواردبوو".
گوتیشی: "بۆ رزگاركردنی ئەو ھاووڵاتیانە و پەڕینەوەیان لە رووبار، پلیكانەی كارەبایی "قادرمەی كارەبایی" بەكارھێندرا، بەمشێوە توانرا رزگاریان بكەن".
به‌هۆی باران بارینی به‌خوڕ و درووستبوونی لافاو، رۆژی 14 ئەم مانگە دوو هاووڵاتی له سنووری ده‌ڤه‌ری سۆران خنكان و 15 هاووڵاتی دیكه‌ش، له سنووری شاره‌دێی سیده‌كان گیریان خواردبوو.