گوته‌بێژی هه‌ده‌په و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارانی ده‌نگیاندا
بایده‌میر پێویسته پاش ده‌نگدان، ده‌رگایه‌نی نوێ بۆ دیموكراسی و ئاشتی بكرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانتار عوسمان بایده‌میر گوته‌بێژی هه‌ده‌په رایگه‌یاند هیودارین به‌م ده‌نگدانه "ده‌رگایه‌كی نوێ بۆ دیموكراسی و ئاشتی بكرێته‌وه" و چوونی هاووڵاتیان بۆ سه‌ر سندووقه‌كان ده‌نگدان به گرنگ زانی بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رگایه.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ بۆ گرنگترین رۆژ بۆ توركیا زانی و گوتی "ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر چی بێت خێری بۆ توركیا تێدابێت و كردنه‌وه‌ی لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ بێت".
بایده‌میر له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له په‌رله‌مانتاران سری سوره‌یا ئۆنده‌ر و ئه‌رتوغرول كوركچو له وێستگه‌یه‌كی ده‌نگدان له ئه‌نقه‌ره ده‌نگیدا.
ئه‌مڕۆ 16 نیسانی 2017 ده‌نگدان به ریفراندۆمی توركیا به‌رێوه‌چوو كه 55 ملیۆن و 319 هه‌زار و 222 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته 167 هه‌زار و 140 سندووقی ده‌نگدان دانراون. بۆ یه‌كه‌مجاریشه ملیۆنێك و 269 هه‌زار و 282 كه‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن كه ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته 18 ساڵ.
ریفراندۆمی توركیا له ئه‌گه‌ری ده‌نگهێنانی سیسته‌می حوكم له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌گۆڕێت، كه راپرسییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌ردوو كه‌مپینی ریفراندۆم شان له شانی یه‌كتر ده‌ده‌ن و ئه‌و كه‌سانه چاره‌نووسی ریفراندۆمه‌كه دیاری ده‌كه‌ن، كه تا رۆژی به‌ر ده‌نگدان بڕیاریان نه‌داوه ده‌نگ به كێ بده‌ن.
