ئه‌ردۆغان ده‌نگیدا
له مێژووی سیسته‌می په‌رله‌مانی، چه‌ندین ئه‌زموونمان دیوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكێكی نوێ و گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كه له ئه‌گه‌ری ده‌نگهێنانی ریفراندۆمی ده‌ستوور، ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌رفراوان ده‌بێت و سه‌رۆكایه‌تی كابینه‌ی حكومه‌ت ده‌كات له وێستگه‌یه‌كی ده‌نگدان له ئیستانبوڵ ده‌نگیدا.
ئه‌ردۆغان به یاوه‌ری هاوژینه‌كه‌ی سه‌ردانی بنكه‌ی ده‌نگدانی كرد و پاش ده‌نگدان له لێدوانێكدا به گرنگ زانینی ئه‌م رۆژه رایگه‌یاند "له مێژووی سیسته‌می په‌رله‌مانی، چه‌ندین ئه‌زموونمان دیوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ كۆماری توركیا ده‌ستپێكێكی نوێ و گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یه".
گوتیشی "ده‌مانه‌وێت درێژه به رێگه‌ی كه‌مال ئاتاتورك بده‌ین و كاری زۆرمان له پێشه".
سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆتایی قسه‌كانیدان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "ئه‌مڕۆ ده‌نگدانێكی زۆر فراوان ده‌بێت و پاش كردنه‌وه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدان، ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌كان به فیڕۆ ناچێت"
ئه‌مڕۆ 16 نیسانی 2017 ده‌نگدان به ریفراندۆمی توركیا به‌رێوه‌چوو كه 55 ملیۆن و 319 ھەزار و 222 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته 167 هه‌زار و 140 سندووقی ده‌نگدان دانراون. بۆ یه‌كه‌مجاریشه ملیۆنێك و 269 هه‌زار و 282 كه‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن كه ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته 18 ساڵ.
.