ریفراندۆمه‌كه‌ی توركیا شه‌ڕی تێكه‌وت
دوو كه‌س كوژران و یه‌كی دیكه‌شی برینداربوو
K24 – هه‌ولێر
له گوندی یابانارد له ناوچه‌ی چهرمكی ئامه‌د له‌كاتی ده‌نگدان به ریفراندۆمی توركیا شه‌ڕ له نێوان دوو گرووپ روویدا، به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كوژران و یه‌كێ دیكه‌شی برینداربوون.
شه‌ڕه‌كه له‌و حه‌وشی ئه‌و قوتابخانه‌یه روویدا كه سندووقی ده‌نگدان تێیدا دانراوه، هێشتا هۆكاری روودانی ئه‌م شه‌ڕه ئاشكرا نه‌كراوه و گونده‌كه ده‌كه‌وێته 30 كیلۆمه‌تری شارۆچكه‌ی چهرمك له رۆژئاوای پارێزگای دیاربه‌كر.
هه‌ردوو گرووپ به چه‌ك رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه وهێزێكی زۆری ئه‌منی بۆ ئه‌م گونده ره‌وانه كراوه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه، به‌ڵام هێشتا دیار نییه كه هۆكاری روودانی ئه‌م شه‌ڕه په‌یوه‌ندیی به ریفراندۆمه‌وه هه‌یه یان نا.
ئه‌مڕۆ 16 نیسانی 2017 ده‌نگدان به ریفراندۆمی توركیا به‌رێوه‌چوو كه 55 ملیۆن و 319 هه‌زار و 222 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته 167 هه‌زار و 140 سندووقی ده‌نگدان دانراون. بۆ یه‌كه‌مجاریشه ملیۆنێك و 269 هه‌زار و 282 كه‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن كه ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته 18 ساڵ.