كچه‌كه‌ی هولیا ئه‌ڤشار به‌ڵگه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌باته‌وه
یه‌كه‌مجاره ده‌نگ ده‌دات و له بیری چووه‌وه ده‌نگه‌كه‌ی بخاته ناو سندووقی ده‌نگدان
K24 – هه‌ولێر
كچه 19 ساڵییه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند هولیا ئه‌ڤشار كه بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌نگ ده‌دات له بیری چووه به‌ڵگه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ی بخاته ناو سندووقی ده‌نگدان، پاش ئه‌وه‌ی له كابینه‌ی ده‌نگدان هاته ده‌ره‌وه.
زه‌هرا چیلینگیئۆغلو پاش ئه‌وه‌ی له كابینه‌ی ده‌نگدان، ده‌نگی خۆی تۆمار كرد و هاته ده‌ره‌وه، له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ی بخاته ناو سندووقی ده‌نگدان، یه‌كڕاست به‌ره‌وه ده‌ره‌وه چوو.
به‌ڵام له لایه‌ن كارمه‌ندانی هه‌ڵبژاردن ئاگادار كرایه‌وه به‌ڵگه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ی كه له‌ناو په‌كێجێك دایه، بخاته ناو سندووقی ده‌نگدان، ئه‌ویش گه‌ڕایه‌وه ده‌نگه‌كه‌ی خسته ناو سندووقی ده‌نگدان.
میدیاكانی توركیا له‌م باره‌وه بڵاویانكرده‌وه كچه‌كه‌ی هولیا ئه‌ڤشار به‌ڵگه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ی بۆ ماڵی خۆی ده‌بات.
له ده‌نگدانی ئه‌مڕۆی توركیا 16 نیسانی 2017، ملیۆنێك و 269 هه‌زار و 282 كه‌س یه‌كه‌مجاره ده‌توانن ده‌نگ ده‌ده‌ن كه ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته 18 ساڵ و یه‌كێك له‌وان كچه‌كه‌ی هولیا ئه‌ڤشاره.
ئه‌مڕۆ 16 نیسانی 2017 ده‌نگدان به ریفراندۆمی توركیا به‌رێوه‌چوو كه 55 ملیۆن و 319 هه‌زار و 222 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته 167 هه‌زار و 140 سندووقی ده‌نگدان دانراون.