فيفا به‌ يه‌ك مه‌رج سزايه‌كه‌ى مێسی كه‌م ده‌كاته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی مێسی له‌گه‌ڵ تانگۆ به‌ بیانووی هێرشكردنه‌ سه‌ر ناوبژیوان بۆ 4 یاری سڕ كرا، له‌ ئێستا فیفا پێشنیارێكی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سزایه‌كه‌ی مێسی هه‌یه‌.

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌، 16 نیسانی 2017، پێگه‌ی (ئۆلێ)ـی ئارجێنیتنا له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ فیفا به‌ سووككردنی سزایه‌كه‌ی مێسی رازیبووه‌، به‌ مه‌رجیك مێسی بچێته‌ زیورخ ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ی له‌ ده‌می هاتۆته‌ ده‌ر به‌رامبه‌ر ناوبژیوان بیدركێنێت روونی بكاته‌وه‌ كه‌چی به‌ ناوبژیوانه‌كان گوتووه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، كڵاودیۆ تاپیای سه‌رۆكی نوێی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا به‌ داواكارییه‌كه‌ی فیفا رازیبووه‌ و بڕیار رۆژی 4ـی مانگی داهاتوو هاوشانی مێسی سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌كی فیفا له‌ زیورخ بكه‌ن له‌ باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی سزایه‌كه‌ی روونكردنه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن.

به‌ گوێره‌ی میدیا ئارجێنتینایه‌كه‌ پێشبینی ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ سزایه‌كه‌ی مێسی بۆ دوو یاری كه‌مبكرێته‌وه‌.

لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ له‌ میانه‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2018ـی رووسیا، له‌ یاریی نێوان ئارجێنیتنا و چیللی كه‌ به‌ تاكه‌ گۆڵێكی مێسی یارییه‌كه‌ ته‌واو بوو، مێسی به‌ بیانووی هێرشكردنه‌ سه‌ر یاریده‌ده‌ری ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ بۆ 4 یاری نێوده‌وڵه‌تی سڕكرا.