ژماره‌ى كوژراوانى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى حه‌له‌ب گه‌يشته 112 كه‌س
ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له ته‌قينه‌وه‌كه‌ى حه‌له‌ب گيانيان له‌ده‌ستدا گه‌يشته 112 كه‌س.
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆگ رايگه‌ياند، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له ته‌قينه‌وه‌كه‌ى حه‌له‌ب گيانيان له‌ده‌ستدا گه‌يشته 112 كه‌س.
تيمه‌كانى به‌رگرى مه‌ده‌نى سووريا رايانگه‌ياندووه، ته‌رمى زياتر له 100 كه‌سيان له شوێنى ته‌قينه‌وه‌كان گواستووه‌ته‌وه.
روانگه‌ى سووريا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه هێشتا ئه‌گه‌رى زيادبوونى ژماره‌ى قوربانييه‌كان له ئارادايه.
دوێنێ شه‌ممه 15ى نيسان/ ئه‌پريلى 2017، ده‌يان هاووڵاتى گيانيان له ده‌ستدا و بريندار بوون له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك كه ئاواره‌كانى كفريا و فوعاى كرده ئامانج.
سه‌رچاوه ميدياييه‌كانى سووريا بڵاويانكرده‌وه، ته‌قينه‌وه‌كه له گه‌ڕه‌كى راشدينى شارى حه‌له‌ب له نزيك شوێنى كۆبوونه‌وه‌ى ئاواره‌كانى كفريا و فوعا روويداوه.
كه‌ناڵى هه‌واڵيى سووريا بڵاويكرده‌وه، خۆكوژێك به ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو خۆى له گه‌ڕه‌كى راشدين ته‌قاندووه‌ته‌وه و ئه‌و پاسانه‌ى كردووه‌ته ئامانج كه خه‌ڵكى كفريا و فوعايان گواستووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنى به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووريا له كفريا و فوعا و مهزايا و زهبدانى هه‌زاران چه‌كدار و كه‌سوكارى چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له شاره‌كان ده‌رچووبوون و خۆيان گه‌ياندووه‌ته ئيدلب و حه‌له‌ب.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه پاسه‌كانى كفريا و فوعا گه‌يشتبوونه حه‌له‌ب و پاسه‌كانى زهبدانيش روويان له ئيدلب كردبوو.
تا ئێستا هيچ لايه‌نێك به‌رپرسيارێتى ئه‌نجامدانى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.