په‌رله‌مانتارێكی كورد داوا له به‌ریتانیا ده‌كات وڵاتینامه له هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌سه‌د وه‌ربگرێته‌وه
به‌هۆی چه‌ند توێتێكه‌وه بووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌سما، هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د، له ته‌واوی ئه‌كاونته‌كانی خۆی، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك توویته‌ر و ئینستاگرام، پاڵپشتی بۆ ده‌سه‌ڵاتی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێت.
ئه‌سما، له ناوچه‌ی ئاكتۆنی رۆژئاوای له‌نده‌نی پایته‌خت له دایكبووه و به‌هۆی چالاكییه‌كانیشی له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، داوا ده‌كرێت وڵاتینامه‌ی به‌ریتانیای لێبسه‌ندرێته‌وه.
نه‌دیم زه‌هاوی، په‌رله‌مانتاری كورد له به‌ریتانیا و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتی، له‌سه‌ر لیستی پارتی پارێزگاران، ده‌ڵێت: "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه به هه‌موو رێگه‌یه‌ك به‌ره‌نگاری ئه‌سه‌د ببینه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه پاڵپشتی ده‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌سما ئه‌سه‌د، كه بووه‌ته ئامرازێكی پرۆپاگه‌ندا بۆ رژێمی هاوسه‌ره‌كه‌ی، له‌كاتێكدا ئه‌و رژێمه تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه".
ئه‌سما، وێنه و چالاكییه‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه و پشتگیری ئه‌سه‌د ده‌كات، به جۆرێك كه به‌ر له سه‌رۆكایه‌تی سووریا، بۆردومانه‌كه‌ی خان شێخۆنی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سووریا، بۆردومانی كیمیاییان نه‌كردووه.
ئه‌و تویتانه‌ی ئه‌سما، نیگه‌رانییه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، هه‌یسه‌م حه‌موودی، كه پزیشكه و له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی Rethink Rebuild Society، كارده‌كات، كه تایبه‌ته به داكۆكیكردن له سوورییه‌كانی به‌ریتانیا ده‌ڵێت: " ئه‌سما رۆڵێكی راسته‌وخۆی هه‌یه له هاندانی ئه‌و كارانه‌ی كه له دژی بنه‌ما و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی به‌ریتانیان".
به‌شێك له چالاكوانانیش ده‌ڵێن: "ئه‌سما خاوه‌ن دوو وڵاتینامه‌یه، كه به‌ریتانی و سوورییه، لێسه‌ندنه‌وه‌ی وڵاتینامه‌ی به‌ریتانیاش له هاوسه‌ری ئه‌سه‌د، نایاسایی نییه، چونكه بێ وڵاتینامه نامێنێته‌وه".