لە ترسی داعش 20 رۆژ لەژێر زەمین دەمێنێتەوە
داعش وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاری ھێناون
K24 - مووسڵ
لەو ناوچانەی کە لە دەست داعش رزگاردەکرێن ھێشتا بەدەیان چیرۆکی نەگێراوە ھەن و خەڵكیش ئازار و ئەشكەنجەدانیان لەلایەن داعشەوە بیرناچێتەوە، ھاووڵاتیەكی مووسڵ لە ترسی چەكدارانی داعش 20 رۆژ لەژێر زەمین دەمێنێتەوە، داعش وەک قەڵغانی مرۆیی لەگەڵ 13 خێزانی دیکە بەکاری ھێناون، ئەو چیرۆكەكە بۆ كوردستان24 دەگێڕێتەوە داعش چی بەسەرھێناوە.