"بكوژێكی مه‌ترسیدار له راسته‌وخۆی فه‌یسبووكدا پیاوێكی به ته‌مه‌ن ده‌كوژێت"
پۆلیس به دوایدا ده‌گه‌ڕێت و به كوشتنی 12 كه‌سی دیكه‌ش تۆمه‌تباركراوه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی ناوچه‌ی "كلیفلاند" له ویلایه‌تی ئۆهایۆی ئه‌مریكا، داوا له تۆمه‌تبارێك ده‌كات، خۆی راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه بكات، چونكه ئه‌و گومانلێكراوه، كه‌سێكی كوشتووه و ڤیدیۆكهشی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی ناوچه‌كه ده‌ڵێن" ئێمه به دوای (ستیڤ ستیڤنس) ده‌گه‌ڕێن، چونكه ئه‌و كه‌سه په‌یوه‌ندی به تاوانێكی كوشتنی ئاشكراوه هه‌یه، هه‌رچه‌نده داواكاری گشتی ئه‌و كه‌سه‌ی به بكوژی چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش ناوبردووه، به‌ڵام پۆلیس تا ئێستا به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له ده‌ستدا نییه بیسه‌لمێنێت كه هه‌مان ئه‌و كه‌سه 12 كه‌سی دیكه‌شی كوشتووه".
كالڤین و‌لیامز، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كلیفلاند له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌گه‌ریدا گووتی" هه‌مووان به دوای ستیڤ ده‌گه‌ڕێن".
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌دا فه‌رمانده‌كه‌ی پۆلیس و سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌كه داوایان له ستیڤنس كرد خۆی بدات به ده‌سته‌وه.
پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و تۆمه‌تباره ئۆتۆمبێلێكی وه‌رزشیی پێیه و چه‌كدارێكی مه‌ترسیداره.
ستیڤ پیاوێكی به‌ساڵاچوو له ته‌نیشت رێگایه‌ك ده‌كوژێت و له فهیسبووكیشهوه به ئاشكرا باسی كاره‌كه‌ی ده‌كات و وێنه‌ی كوشتنه‌كه‌یشی به راسته‌وخۆ بڵاوكردووه‌ته‌وه.