به‌ ڤیدیۆ... سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین یاری جیهان ببینه‌

سه‌ندان ساڵه‌ ده‌كرێت و ته‌نیا له‌ یه‌ك وڵاتیش به‌ڕێوه‌ده‌چێت

یەکێک لە دێرینترین وسه‌یرترین وەرزشەکانی جیهان یاری (یولاما)ـیە، کە چەندین سەدەیە لە مێسکیکۆ ئەنجام دەدرێت به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ی (سینالوا)، شوێنێكه‌ لە مێسکیکۆ و خەڵکی ئەم ناوچەیە ساڵانێکی زۆرە خەریکی وەرزشێکن، خۆیان نەبن کەس ئەنجامی نادات و ناوبانگی وەرزشەکە سنووری وڵاتەکەیانی تێنەپەڕاندووە.

یاریگە و یاساکانی یولاما لە سەرجەم وەرزشەکانی دیکە جیاوازترە، یاریگەی یولاما دەکرێتە دوو بەش و لە ناوەڕاستیدا هێڵێک دەکێشرێت و یاریگەکە بەسەر دوو بەشدا دابەش دەکات.

ژمارەی یاریزانانی هەر تیپێک لە 4 یاریزان پێکدێت و 8 یاریزان لە یارییەکدا یاریی دەکەن، یاسا سەیروسەمەرەکەی ئەم یارییە بووەتە هۆی بەناوبانگی و سەرنجڕاکێشانی یارییەکە چونکە، لەم یارییەدا دەست و پێ و سەر بۆ یاریکردن بەکار ناهێت، بەڵکو بەپێی یاسای یارییەکە یاریزانەکان کەمەریان بۆ یاریکردن بەکاردەهێنن و هەر تیپێک لە گێڕانەوەی تۆپەکە سەرکەوتوو نەبێت، خاڵێک لەدەست دەدات.

جلوبەرگی ئەم یارییە وەکو سەردەمی دروستبوونی یارییەکە ماوەتەوە، چونکە تاکو ئێستا جلوبەرگی یارییەکە وەکو جلوبەرگی هۆزی ئازتێکان، کە دامەزرێنەری ئەم یارییە مێژوویی و کلتورییەن.

تۆپی یارییەکە دەبێت نەرم بێت، تا یاریزانەکان ئازاریان پێنەگات، چونکە یاریزانەکان بە کەمەریان یارییەکە ئەنجام دەدەن و ناتوانن بە تۆپی دیکە یارییەکە بکەن.