كەركووك چاوەڕێی وەڵامی بەغدایە

"بەرپرسانی بەغدا كات بە فیڕۆ دەدەن"

K24 - كەركووك

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك تا ئێستا چاوەڕێی وەڵامی بەرپرسانی بەغدا دەکات، سەبارەت بەو داواکاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لە شارەکە، بەرپرسانی کەرکووکیش لە بەغدا نائومێد بوونە و پێیانوایە، بەغدا کات بەفیڕۆدەدات، بڕیاریشە لیژنەی باڵای ریفراندۆم سەردانی کەرکووك بکات و لەگەڵ پێکھاتەکانی ئەوشارە لەسەر ئەو پرسە کۆدەبێتەوە.