یەڵماز گۆنای به ئه‌ڵمانیی بڵاوده‌بێته‌وه
نووسه‌ره‌كه له‌گه‌ڵ گۆنای پرۆدیوسه‌ر بووه
K24 - هه‌ولێرك
ئێد ھۆپشمیت نووسەرو فیلمسازی سویسری كتێبێك لەبارەی یەڵماز گۆنای بڵاودەكاتەوە كە وابریارە لە ئایندەیەكی نزیكدا وەربگێڕدرێتە سەر زمانی توركی و كوردی.
ناوەرەكی كتێبەكەی ئێد ھۆپشمیت نووسینەوەی ئەویادگارییانەیە كە لەگەڵ یەڵماز گۆنای كاریان كردووە و شیكردنەوەی كارەكتەری ھونەریی یەڵماز گۆنای و باسكردنی فیلماكانی یەلمازە.

ئێد ھۆپشمیت لە كتێبەكەیدا دەڵێت لە ساڵي 1980 لە توركیا یەكەمجارم بوو یەلماز گۆنایم ناسی و پاشان لە فەرەنسا پێكەوە ده‌ستمان به كاركرد و وەكو پرۆدیوسەری كار لەگەڵ یەڵماز گۆنای كارمكردووه، بەتیابەتی لە فیلمای “yol” كە بە واتای رێگا دێت. به‌م فیلمەش بوو كه یه‌ڵماز گۆنای له ته‌وایوی له سینه‌مای جیهاندا ناوبانگی په‌یداكرد و هه‌ر به‌هۆی ئەم فیلمەشه‌وە خەڵاتی (چڵە خورمانی زێڕینی) فێستیڤاڵی کانی پێ بەخشرا.
ئا: ھێرش سدیق