وردەكاری ئەشكەنجەدانی منداڵێك لەلایەن باوك و زڕ براكەیەوە
منداڵەكە و پوری زانیاری زیاتر بۆ كوردستان24 ئاشكرا دەكەن
K24 - كەركووك
ئێوارەی دوێنێ بههۆى ئهشكهنجهدرانييهوه، منداڵێكى تهمهن 10 ساڵ گهيهندرايه نهخۆشخانهى فرياكهوتنى كهركووك، كوردستان24 بەدواداچوون بۆ رووداوەكە دەكات و پوری منداڵەكە وردەكاری لەسەر ئەشكەنجەدانی منداڵەكەیان دەخاتەڕوو.
پوری منداڵەكە بە كوردستان24 گوت: "من لەماڵەوە نەبووم كە ھاتمە ماڵەوە بینیم لێیدەدەن، منیش دراوسێكانم ئاگاداركردەوە و لە ژێر دەستی ئەوان دەرمان ھێنا".
عەلی ئەو منداڵەی كە لەلایەن باوك و زڕ براكەی ئەشكەنجەدراوە دەڵێ: "ئێستا تەندروستیم باشترە، بەڵام زڕ براكەم زۆری لێداوم".
دەشڵێت: "لەسەر ئەوە لێیانداوم یاری تۆپێنم دەكرد لەگەڵ ھاوڕێكانم شەو درەنگ ھاتمەوە".
بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24 دایكی منداڵەكە لەسەر ئەشكەنجەدانی كوڕەكەی لە دادگا سكاڵای لەسەر ھاوسەرەكەی تۆماركردووە.