وردەكاری ئەشكەنجەدانی منداڵێك لەلایەن باوك و زڕ براكەیەوە

منداڵەكە و پوری زانیاری زیاتر بۆ كوردستان24 ئاشكرا دەكەن

K24 - كەركووك

ئێوارەی دوێنێ به‌هۆى ئه‌شكه‌نجه‌درانييه‌وه‌، منداڵێكى ته‌مه‌ن 10 ساڵ گه‌يه‌ندرايه‌ نه‌خۆشخانه‌ى فرياكه‌وتنى كه‌ركووك، كوردستان24 بەدواداچوون بۆ رووداوەكە دەكات و پوری منداڵەكە وردەكاری لەسەر ئەشكەنجەدانی منداڵەكەیان دەخاتەڕوو.

پوری منداڵەكە بە كوردستان24 گوت: "من لەماڵەوە نەبووم كە ھاتمە ماڵەوە بینیم لێیدەدەن، منیش دراوسێكانم ئاگاداركردەوە و لە ژێر دەستی ئەوان دەرمان ھێنا".

عەلی ئەو منداڵەی كە لەلایەن باوك و زڕ براكەی ئەشكەنجەدراوە دەڵێ: "ئێستا تەندروستیم باشترە، بەڵام زڕ براكەم زۆری لێداوم".

دەشڵێت: "لەسەر ئەوە لێیانداوم یاری تۆپێنم دەكرد لەگەڵ ھاوڕێكانم شەو درەنگ ھاتمەوە".

بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24 دایكی منداڵەكە لەسەر ئەشكەنجەدانی كوڕەكەی لە دادگا سكاڵای لەسەر ھاوسەرەكەی تۆماركردووە.