به وێنه.. حه‌شارگه‌ى چه‌كه نهێنييه‌كه‌ى كۆرياى باكوور ئاشكرا ده‌بێت
له رێى مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه گيراوون و تێياندا چه‌كێكى نهێنى كۆرياى باكوور ده‌ركه‌وتووه.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ده‌يلى ستارى بريتانى ئه‌و وێنانه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه له رێى مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه گيراوون و تێياندا چه‌كێكى نهێنى كۆرياى باكوور ده‌ركه‌وتووه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، وێنه‌كان تايبه‌ت به ناوه‌ندێكى سه‌ربازى كۆرياى باكوور و تێياندا حهشارگهيهكى چه‌كى ناووكى و چه‌ندين سه‌ربازگه ده‌رده‌كه‌ون.
جێى ئاماژه‌يه، رۆژنامه‌ى ده‌يلى ستار ناو به‌ناو وێنه‌ى درووستكراو له باره‌ى كۆرياى باكوور بڵاوده‌كاته‌وه و ماوه‌يه‌ك به‌ر له ئێستا وێنه‌يه‌كى سه‌رۆكى كۆرياى باكوور كيم جونگ ئونى بڵاوكرده‌وه كه ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى ئه‌مريكى به دهورييهوه بوون و نووسى بووى "وێنه‌ى شۆكهێنه‌ر"ى سوپاى ئه‌مريكا له سنوورى كۆرياى باكوور.
