هه‌سه‌ده ئه‌نجوومه‌نێكی مه‌ده‌نی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ره‌ققه پێكده‌هێنێت
شه‌ڕڤانان له پێشڕه‌وی به‌رده‌وامن
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نێكی مه‌ده‌نی راگه‌یاند، كه بڕیاره دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه، ئیداره‌ی شاره‌كه، بدرێته ده‌ست ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه.
شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده، له ئێستادا، به پاڵپشتی گورزی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ره‌و ره‌ققه‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری داعش، له پێشڕه‌ویدان.
هه‌سه‌ده، كه له شه‌ڕڤانانی كورد و عه‌ره‌ب پێكهاتوون، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه مه‌ده‌نییه‌یان پێكهێناوه، فه‌رمانده و به‌رپرسانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ش رایده‌گه‌یه‌نن، ساڵێك زیاتره سه‌رقاڵی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نێكی له‌و جۆره‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هه‌سه‌ده، ئه‌وان پێشتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆز و كه‌سانی دیاری ره‌ققه، دانیشتوون و كۆبوونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی ئه‌وانیش له باره‌ی چۆنیه‌تی ئیداره‌كردنی شاره‌كه بزانن له دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی.
ته‌ڵاڵ سه‌لۆ، گوته‌بێژی هه‌سه‌ده، هه‌موو پشتیوانییه‌كی هاوپیهمانێتییهكهیان ده‌ربڕیوه و راشیگه‌یاند، چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ر به ره‌ققه، كه پێشتر له چه‌كدارانی رێكخراوی داعش پاككرابوونهوه، راده‌ستی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه مه‌ده‌نییه كراون.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا كات و ساتی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری ره‌ققه‌ی رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده، هێرشه‌كانییان بۆ ده‌ركردنی چه‌كدارانی داعش له‌و شاره، چڕكردووه‌ته‌وه.