ورچه‌كه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ده‌ستبه‌رداری ئاوه‌دانی نابێت
به وێنه و ڤیدیۆ.. له نێو هاووڵاتییاندا هاتووچۆ ده‌كات
K24 - حاجی ئۆمه‌ران:
چه‌ند شه‌وێكه ورچێك له‌ناو ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌رچه‌نده تا ئێستا ئه‌و ئاژه‌ڵه زیانی به گیانی و ماددی به هیچ كه‌سێك نه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام بوونی ورچه‌كه، نیگه‌رانی لای هاووڵاتییان په‌یدا كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێران له حاجی ئۆمه‌ران، ورچه‌كه شه‌وان دێته‌وه ناو ئاوه‌دانی، به‌ڵام تا ئێستا زیانی گیانی به كه‌س نه‌گه‌یاندووه.
هاووڵاتییه‌كیش به‌ناوی ئیبراهیم حەمدان، باس له‌وه ده‌كات، دوو شەوە ورچێك دەچێتە چیشتخانەکەی و ئەویش لای خۆیەوە خواردن و خواردنەوەی بۆ دابیندەکات.
ئه‌و هاووڵاتییه بەکوردستان24ی راگەیاند، ئەو ورچە یەکێکە لەو چوار ورچەی دووهەفتە لەمەوبەر، لەلایەن کۆمەڵەی هاوکاری کوردی ئەمریکی لەشارەکانی کەرکووك و هەولێر و دهۆك، لەهاونیشتیمانیان وەرگیران و لە بناری چیای کۆدۆ تێکەڵ بەسرووشتی ناوچەکە کران.
ئیبراهیم حه‌مدان، گوتیشی: "ئەو ورچانە خۆماڵین و کێوی نین، بۆیە ئاسان نییە بگەڕێنەوە سەر خەسڵەتی پێشوویان و وەك ئاژەڵێکی دڕەند و کیوی مامەڵە بکەن".
ئەو هاونیشتیمانییە ترسی خۆی لەوە نەشاردەوە کە ئەو ئاژەڵانە راو بکرێن یان بچنە دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆیە پاراستنیان بەئەرکێکی نیشتیمانی دەزانێت.
لەدوو هەفتەی رابردوو رێکخراوی هاوکاری کوردی ئەمریکی چوار ورچیان هێنایە دەڤەری باڵەکایەتی و لەوێ ئازادیان کردن و بڕیاریش وایە لەهەنگاوی لەوجۆرە بەردەوام بن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)