ئه‌بوشه‌هاب داخرا
به‌هۆی خواردنی چێشتخانه‌كه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ژه‌هراویبوون
K24 - هه‌ولێر:
په‌يامنێرى كوردستان 24 له هه‌ولێر رايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و چێشتخانه‌ى ئه‌بو شه‌هاب له سه‌ر شه‌قامى شه‌ست مه‌ترى هه‌ولێر له لايه‌ن هێزه‌كانى ناوخۆ داخرا.
دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى به هۆى ژههراويبوونهوه، گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه، به بڕيارى قائيمقاميهت، ئه‌مشه‌و چێشتخانه‌كه داخرا.
په‌یامنێری كوردستان 24، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كاتێكدا چێشتخانه‌كه داخرا، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی خه‌ریكی نان خواردن بوون، به‌ڵام دواتر ئاگاداركراونه‌ته‌وه چێشتخانه‌كه جێبهڵێن، ئه‌ویش دوای گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست بۆ داخستنی چێشتخانه‌كه، به‌هۆی ژه‌هراویبوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی.
چێشتخانه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی شه‌ست مه‌تری به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی سپی.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)