دامەزراندنی فەرمانبەران لەم بەڕێوەبەرایەتییە دەست پێدەكاتەوە
- K24ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین- ھەولێر لە نووسراوێكدا ئاشكرای دەكات كە فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنن، مەرجەكانی وەرگرتنی فەرمانبەرانیش دەخاتەڕوو.
لە نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری مین- ھەولێر كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە تێیدا ھاتووە: "بەڕێوەبەرایەتی كاروباری مین- ھەولێر لە حامییەی رواندز، پێویستی بە دوو فەرمانبەر ھەیە بە ناونیشانی (ی. پزیشكی كێڵگە) بە مووچەی یەك ملیۆن دینار".
لە نووسراوەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو: "ھەر كەسێك ئارەزووی دامەزاردنی ھەیە و مەرجەكان دەیگرێتەوە دەتوانن CV خۆیان رەوانە بكەن".
