"به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ك قه‌زافی له‌ناوده‌برێت"
ئه‌مریكا هێڵه گشتییه‌كی پلانێكی 3 خاڵیی بۆ لادانی ئه‌سه‌د داوه‌ته رووسیا
K24 - هه‌ولێر:
ئیداره‌ی ئه‌مریكا، دوای وه‌شاندنی یه‌كه‌م گورزی راسته‌وخۆ له رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سێ بژاره و له‌وانه‌یه 3 پلانی جیاوازی به سیناریۆی جۆراوجۆره‌وه بۆ سووریا هه‌بێت، به‌ڵام وه‌ك به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان پێداوه، قۆناغی یه‌كه‌می پلانه‌كه روخاندنی "خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعشه" نه‌ك به‌شار ئه‌سه‌د.
له‌ناوبردنی داعش
تره‌مپ مووشه‌كه‌كانی ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی شعێرات كرد، به‌ڵام پێناچێت جارێ خواستی راماڵینی ئه‌سه‌دی به هێزی سه‌ربازی و به‌كارهێنانی سوپا هه‌بێت. هێربه‌رت مكماسته‌ر، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تره‌مپ، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له‌وباره‌وه گوتبووی"ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پلانی بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی زیاتر بۆ سووریا نییه".
جیمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكاش، هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند" تا ئێستا لای ئێمه روخاندنی داعش له پێشه‌نگی پلانه‌كانمانه".
قۆناغی دووه‌م له پلانه‌كه‌ی ئه‌مریكادا، پاش رووخاندنی داعش، یان نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و رێكخراوه، دروستكردنی سه‌قامگیرییه، ئه‌مریكا هه‌وڵی ئه‌نجامدانی رێككه‌وتن له نێوان ئه‌سه‌د و نه‌یاره‌كانی له ناوچه‌كه‌دا ده‌دات، ئه‌وه‌ش ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه كه هیچ كات هیچ لایه‌نێكیان پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بوون و باوه‌ڕ ناكرێت پابه‌ندیبن.

ناوچه‌ی سه‌قامگیری گوازه‌ره‌وه
ئیداره‌ی تره‌مپ قسه‌شیان له‌باره‌ی "ناوچه‌ی سه‌قامگیری گوازه‌ره‌وه"ـش كردووه، ئه‌و ناوچه‌یه جیاوازه له "ناوچه‌ی ئارام" كه ئیداره‌ی پێشووی ئۆباما بیریان لێده‌كرده‌وه و هیچ ههنگاوێكیشیان بۆنهنا. چونكه ئه‌و كاره پێویستی به‌ئاماده‌گی سه‌ربازیی ئه‌مریكا ده‌بوو تا بیچه‌سپێنێت، له‌وكاته‌شدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆر بوو هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هێزه ئاسمانییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د رووبه‌ڕووی یه‌كتری ببنه‌وه.
به‌ڵام به‌گوێره‌ی پلانه‌كه‌ی تره‌مپ، ئه‌سه‌دیش به‌شێك ده‌بێت له "ناوچه سهقامگیرهكه، له‌وانه‌یه فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان پاسه‌وانیی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌سه‌د رووبه‌ڕووی یه‌كتری ببنه‌وه.
ئه‌مریكا ده‌خوازێت پاش دروستبوونی ئه‌و ره‌وشه سه‌قامگیره، سه‌ركرده و به‌رپرسه خۆجێییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و ببنه هاوكار بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و پاراستنی ئاسایش له سووریا. بیرۆكه‌كه‌ش وایه، هێزه سوننی مه‌زهه‌به‌كان، ئه‌و ناوچانه‌ی زۆرینه‌یان سوننه مه‌زهه‌بن بپارێزن و هێزه كوردییه‌كانیش پارێزگاریی له ناوچه‌كانی خۆیان بكه‌ن و ئه‌وانی دیكه‌ش به هه‌مان شێوه.
ئامانجی سه‌ره‌كی له‌و كاره‌ش ئه‌وه‌یه، له‌سه‌ر ئاستی نیشتیمانیی ده‌سه‌ڵاتێكی گوازه‌ره‌وه‌ی كاتی ببێته فه‌رمانڕه‌وای سووریا. ئه‌وه‌ش ئه‌و ئهركهبوو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سه‌رپه‌رشتیكردنی گفتوگۆكانی ئاشتی نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان ده‌یویست پێی بگات، به‌ڵام شكستیهێنا.

گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
سه‌ره‌ڕای دژ به یه‌كیی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌رباره‌ی ئایینده‌ی سووریا، ئه‌م پلانه نوێیه گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش ده‌گرێته‌وه، له‌وانه‌یه رۆیشتنی ئه‌سه‌د له چوارچێوه‌ی ئه‌م پلانه‌دا چه‌ند رێگه‌یه‌كی بۆ دیاریكرابێت.
یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن به‌گوێره‌ی ده‌ستوورێكی نوێ بكرێت و رێگه له ئه‌سه‌د بگیرێت بۆ خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی.
خراپترین شێوازی رۆیشتنی ئه‌سه‌دیش له به‌رچاوگیراوه و له‌وانه‌یه هاوشێوه‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی پێشووتری لیبیا و سه‌ددام حسێنی سه‌رۆكی پێشوتری عێراق بێت، كه پاش راماڵینی ده‌سه‌ڵات و رژێمه‌كه‌یان كوژران.
رێگه‌ی سێیه‌میش سودوه‌رگرتنه له تاوانه‌كانی ئه‌سه‌د و هه‌ڕه‌شه لێكردنی به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ وه‌ك كارتێمكی فشار. هه‌ر چه‌نده ئه‌مریكا باوه‌ڕی به سه‌ركۆنه‌كردنی حكومه‌تی سووریی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا به‌لایه‌وه گرنگه، به‌ستنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی جه‌نگه به خودی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه.
له‌وانه‌یه دادگاییكردنی ئه‌سه‌د كارێكی ئه‌سته‌م بێت، چونكه ره‌وشی یاسایی و جیۆسیاسی ئه‌سه‌د جیاوازه و به ته‌نها هه‌ر رووسیا نییه كه پاڵپشتی ئه‌سه‌د ده‌كات، ئێرانیش هه‌ر پاڵپشتی ئه‌سه‌ده، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا رووسیاش به‌و پلان و هه‌نگاوانه رازیبكات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێكی له‌باره‌ی ئاشتی له سووریا بۆ ئێران نه‌خستووه‌ته‌روو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیداره‌ی ئه‌مریكا كۆششی ئه‌وه ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه به‌هۆی تاوانی جه‌نگ ده‌ست پێبكات و به‌و هۆیه‌وه لانه‌یه‌كی ئارام بۆ ئه‌سه‌د یان له ئێران یان له رووسیا بدۆزێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه بۆ ئێران و رووسیا مایه‌ی قبوڵكردن بێت.

به‌رپرسانی ئاگادار ده‌ڵێن، ریكس تیلرسۆن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، هه‌فته‌ی رابردوو له مۆسكۆ، به ڤلادیمێر پۆتنی سه‌رۆكی رووسیا و سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیای گوتووه" رۆیشتنی ئه‌سه‌د به‌م رێگایه لای ئیداره‌ی ئه‌مریكا وه‌ك باشترین رێگا ده‌بینرێت".
به‌رپرسانی نزیك له‌و گفتوگۆیانه ده‌ڵێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هێڵه گشتییه‌كانی پلانی وڵاته‌كه‌ی، بۆ پۆتن و به‌رپرسانی رووسی گواستووه‌ته‌وه و به به‌رپرسانی رووسیای گوتووه" به‌رژه‌وه‌ندییه بنهڕهتییهكانتان روونكه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، بۆ ئه‌وه‌ش تیلرسۆن وه‌ڵامی به‌په‌له‌ی نه‌ویستووه و داوای له رووسه‌كان كردووه بیر له‌و پێشنیار‌و پلانانه بكه‌نه‌وه، به‌ڵام نازانرێت رووسیا چ كاتێك وه‌ڵامی ئه‌و پێشنیارانه‌ی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه و گێمێكی نوێی یارییه‌كان له سووریا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.