"مووشه‌كانی كۆریای باكوور ئه‌مریكا ده‌سوتێنن و ده‌یكه‌نه گۆڕستان"
پێونگ یانگ به گۆرانی حه‌ماسی هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كۆریای باكوور ڤیدیۆیه‌كی نمایشكرد، له‌و ڤیدیۆیه‌دا به گۆرانی باس له مووشه‌كبارانكردنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كرێت. له ڤیدیۆكه‌دا گۆرانیی حه‌ماسی ده‌گوترێت و باسی ئه‌و سه‌كۆ مووشه‌كیانه ده‌كرێت كه مووشه‌كه‌كان هه‌ڵده‌ده‌ن و له شاشه‌كانی پشت ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له هۆڵێكی گه‌وره‌دا گۆرانی ده‌ڵێن وێنه‌ی مووشه‌كان نیشانده‌درێت.
ئه‌و گۆرانییه‌ی كه باسی مووشه‌كبارانی ئه‌مریكا ده‌كات، له ئاهه‌نگێك به‌بۆنه‌ی 105 ساڵه‌ی له دایكبوونی "كیم ئێل سۆنگ" بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ده‌كاته باپیری كیم جۆنگ ئونی سه‌رۆكی ئێستای كۆریای باكوور و له ڤیدیۆكه‌دا باسی هێرشی تۆقێنه‌ر بۆسه‌ر خاكی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
ڤیدیۆكه باسی هه‌ڵدانی نوێترین مووشه‌كی بالیستیی كۆریای باكوور ده‌كات، كه ئۆقیانووسه‌كان ده‌بڕێت و شاره‌كانی ئه‌مریكا ده‌كاته ئامانج و به راده‌یه‌ك وێرانی ده‌كات، له كۆتاییدا ره‌وشێك ده‌خوڵقێنێت كه ئه‌مریكا ئاگر ده‌گرێت و "گۆڕستانێك" له دوای خۆی جێده‌هێڵێت.
به‌گوێره‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی كۆریای باكوور، ئه‌و مووشه‌كه بالیستییه مامناوهده ناوی"موسودان"ـه و كۆریای باكووری باكوور ناوی"هواسونگ _1"ـی لێناوه و له‌شاشه گه‌وره‌كه‌ی ناو هۆڵهكهشدا ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌شێك له گۆرانییه‌كه ده‌ڵێت" هه‌ڵدانی مووشه‌كی هواسۆنگ شانازییه بۆمان، ئه‌و وه‌ك تێشك ده‌ڕوات و به‌رپه‌رچی ئیمپریالیزم ده‌داته‌وه".
ئه‌م كاره پروپاگه‌نده‌ییه‌ی كۆریای باكوور، پێشتریش هاوشێوه‌ی زۆر بووه، هه‌ر كاتێك گرژی له نیمچه دوورگه‌ی كۆریی هاتبێته ئاراوه و ئه‌مریكا به ئاراسته‌ی لێدانی كۆریای باكوور جوڵابێت، ئه‌م قه‌وانانه لێدراو‌ن.