لە كەركووك لیژنەیەك بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم پێكدەھێنرێت

"ئەگەر ئەنجوومەنی پارێزگا بڕیاربدات لە کەرکووکیش ریفراندۆم ئەنجامدەدرێت"

K24 - كەركووك

نەجمەددین کەریم، پارێزگاری کەرکووک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لیژنەیەکیان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم  پێکهێناوە".

جەختیشیکردەوە: "ئەگەر ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بڕیاربدات لە کەرکووکیش ریفراندۆم ئەنجامدەدرێت".