هه‌ده‌په داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆمی تورکیا ده‌كات
چاودێرانی ئەوروپی و نێودەوڵەتی گومانیان لە ئەنجامی ریفراندۆمەكە ھەیە
K24 - ھەولێر
پاش ئه‌وه‌ی پارتی كۆماری گه‌ل ـ جه‌هه‌په داوای ھەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆمی توركیای كرد، پارتی گه‌لانی دیموكراتیك ـ هه‌ده‌په تانه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌م ریفراندۆمهیدا و داوای ھەڵوەشاندنەوەی كرد.
ئه‌حمه‌د یلدرم په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په رایگه‌یاند هه‌ژماركردنی ده‌نگی به‌ڵگه‌كانی بێ مۆر نایاساییه.
یلدرم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌نقه‌ره ئاماژه‌ی بههوه دا دەنگێكی زۆر ئەژمار كراوە كە مۆری فەرمی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنی پێوە نییە.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئەندامێكی تیمی چاودێری ئەوروپا بۆ ریفراندۆمی توركیا، ئالیو كورون رایگەیاند پێدەچێت 2.5 ملیۆن دەنگ لە ریفراندۆمی رۆژی یەكشەممەی رابردووی توركیا دەستكاری كرابێت.
بە پێی راپۆرتێكی رویتەرز، رێكخراوی ئاسایش و ھاوكاری ئەوروپا رایگەیاند بەرپرسانی توركیا لە بارەی لێكۆڵینەوە لە پێشێلكارییەكانی ریفراندۆم ھاوكاری ناكەن.
ئەردۆغان نیگەرانی و رەخنەكانی چاودێرانی ئەوروپی و نێودەوڵەتی لە بارەی ئەنجامی ریفراندۆم رەتكردەوە.
بە پێی ئەنجامە نافەرمییەكانی ریفراندۆمی رۆژی یەكشەممەی رابردوو، 51.41 بە بەڵێ دەنگیانداوە و 48.59% بە نا دەنگیان بە ریفراندۆمی دەستوور داوە.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە لایەن خۆیەوە رایگەیاند چاودێرانی ئەوروپا و نێودەوڵەتی لە بارەی ریفراندۆمی دەستوور دوژمنكارانە دادوەری دەكەن.
چاودێرانی ئەوروپا پێیان وایە، ریفراندۆمی توركیا لە كەشێكی نابەرامبەری ركابەرایەتی بەڕێوەچوو. لایەنگرانی ریفراندۆم ھەموو جورە پشتگیرییەكی میدیایان ھەبوو، لە كاتێكدا رۆژنامەنووسان و رەخنەگرانی حكومەت رووبەڕووی گوشار و سەركۆت بوونەتەوە و ھەندێ لە دەزگاكانی راگەیاندنی رەخنەگر داخراون.
ئەندامەكەی تیمی چاودێرانی ئەوروپا رایگەیاند سەرباری كەشی نابەرامبەری ركابەرایەتی، گومانیشیان لە بارەی ژماردنی دەنگەكان ھەیە.
كۆرۆن لەم بارەوە گوتی لە كاتێكدا یاسا ئاماژە بە ژماردنی ئەو دەنگانە كردووە كە مۆری فەرمییان ھەیە، بەڵام پێچەوانەی یاسا، رێگە بە ژماردنی ئەو دەنگانەش دراوە، كە مۆری فەرمییان نییە.
پێشی وایە گومان دەكرێت تا 2.5 ملیۆن دەنگ دەستكاری كراوە.
ئەو ژمارەیە دوو بەرامبەرە لەگەڵ ئەو جیاوازییەی نێوان دەنگێ "بەڵێ" و "نا"ی ریفراندۆم ھەیە.