"ئه‌مریكا دوو لیوای دیكه‌ی پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك ده‌كات"

"مووچەی 36 هەزار پێشمەرگە لە لایەن ئەمریکاوە دابین دەکرێت"

K24 - ھەولێر

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە فەریق جەبار  یاوەر رایگەیاند کە ئەوان وەک وەزارەتی پێشمەرگە مانگانە بەپێی لێک تێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان مووچەی 36 هەزار پێشمەرگە لە لایەن ئەمریکاوە دابین دەکرێت.

گوتیشی: "ئەمریکا بە نیازە دوو لیوای دیكەی پێشمەرگە پڕچەک بکات".

هەر لە درێژەی قسەکانیدا جەبار یاوەر گوتی: "هیچ فەرمانێک نەهاتووە بۆ دروستکردنی هێزی چەکدار بۆ هیچ حزب و لایەنێک".