قوتابییه‌ك به‌هۆی ده‌ركردنی له‌ قوتابخانه‌ تووشی خه‌مۆكی ده‌بێت

پێشتریش له‌م قوتابخانه‌یه‌ پله‌ی چه‌ندین مامۆستایان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر

بە پێی راپۆرتی پزیشکی و بەھۆی خراپ مامەڵەکردنی قوتابخانەیەکی ئەھلی نێودەوڵەتی لە سلێمانی لەگەڵ یەکێک لە قوتابییەکانی و دواتر دەرکردنی ئەو قوتابییە تووشی خەمۆکی بووە و ئێستا کەیسەکە لە دادگای سلێمانییە.

 ئەوە یەکەم رووداوی لەو شێوەیە نییە لەو قوتابخانەیە، پێشتریش چەند مامۆستایەک لە ھەمان ناوەندی خوێندن، پلەی مامۆستاییان لێسەندراوەتەوە.