وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا: هه‌رێمی كوردستان لای ئێمه گرنگه و ده‌مانه‌وێت له هه‌موو ئاسته‌كان پێش بكه‌وێت
بارزانی: ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له ریفراندۆم ده‌گرن، به باشی له بابه‌ته تێنه‌گه‌یشتوون
K24 – هه‌ولێر
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت "هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان، نیشانه‌ی په‌یوه‌ندیی قووڵی نێوانمانه" و سیگمار گابریڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاش هه‌ڵویستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو و به "پرسێكی ناوخۆیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا" ده‌زانێت.
بارزانی له كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به ئاماژه‌پێدان به سه‌ردانه‌كانی پێشووی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری ئه‌ڵمانیا گوتی له كاتی ته‌نگانه‌دا یارمه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیان داوه و راهێنه‌ره سه‌ربازییه‌كانیان مه‌شق و راهێنانیبه هیزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و به‌م بۆنه‌وه سوپاسیان كرد.
گابریڵ له لایه‌ن خۆیه‌وه هۆكاری پێدانی چه‌كی وڵاته‌كه‌ی به هێزی پێشمه‌رگه ئاشكرا كرد و گووتی "قاره‌مانی پێشمه‌رگه بووه هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كی پێ بده‌ین".
هه‌روه‌ها روانینی ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیا له باره‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆر و پرسی ئاواره‌كان خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به هاوكاریكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ بنیاتنانی ژێرخانی ناوچه‌كانی رزگاركراو و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ستایشی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كان.
گوتیشی "ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیا پێویستیان به‌وه هه‌یه یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بده‌ن و جارێكی دیكه خه‌ڵك نه‌كه‌ونه داوی توندره‌وان و كۆمه‌ڵكه‌ی ئیره دووباره بنیات بنڕیتهوه و كاری سه‌ره‌كیان سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی ریفراندۆم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "ئه‌وانه‌ی كه ره‌خنه‌یان هه‌یه، باش له بابه‌ته تێنه‌گه‌یشتوون و بۆ وه‌رگرتنی رای خه‌ڵكی خۆمان ریفراندۆم ده‌كه‌ین و له‌گه‌ل به‌غدا گفتگۆ ده‌كه‌ین و دوور له توندوتیژی رێگه‌ی ئاشتی بۆ ئه‌م پرسه ده‌گرینه‌به‌ر و له قازانجی هه‌موو ناوچه‌كه‌یه".
بارزانی له‌باره‌ی شه‌ڕی موسڵ گووتی "پێش شه‌ڕی موسڵ پلانی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ به‌غدا دانا و رۆلێ پێشمه‌رگه له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا دیاریكرا و ئێستا له رۆژئاوای موسڵ شه‌ڕێكی سه‌خت هه‌یه، چونكه شه‌ڕه‌كه كه‌وتووته ناو كۆلانه‌كانی ته‌نگی رۆژئاوای موسڵ، به‌ڵام پرسه‌كه ته‌نیا كاته و داعش له رووخان دایه".
هه‌روه‌ها پشتیوانی هه‌وایی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق گرنگ نرخاند، به‌ڵام له باره‌ی پێدانی چه‌ك به پێشمه‌رگه گووتی "پێدانی چه‌ك له ئاستی پێوستدا نه‌بووه".
له وه‌ڵامی پرسیارێك له باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، گابریل گووتی "ئه‌و كارێكی ناوخۆییه و په‌یوه‌ندیی به هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه و ده‌توانن پێكه‌وه دیالۆگ بكه‌ن".
هه‌ر له‌مباره‌وه به ئاماژه‌پێدان به كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گووتی "عه‌بادی پێی گووتم له‌م داواكارییه‌ی كورد تێده‌گات و دژی نییه".
له درێژه‌ی قسه‌كانی له‌باره‌ی هه‌ڵویستی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گووتی "گه‌لی كورد بۆ خۆی بڕیار ده‌دات و هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیمه گرنگه و ده‌مانه‌وێت پێشكه‌وتنی گه‌وره له‌سه‌ر ئاسته‌كانی زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌سازی لێره ببینین و توندوتیژی بنبڕ بكرێت و ئاشتی و سه‌قامگیری به‌رقه‌رار بێت".
هه‌ر له‌مباره‌وه گوتی "عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌ی دهوڵهمەندییان هه‌یه و ده‌توانن پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست بێنن، پێش ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه یارمه‌تی بدرێن، بۆ خۆیان پێش بكه‌ون".
