سێ وڵاتى كه‌نداو له ريزى 10 وڵاتى فرهئارامى جيهانن
كۆڵۆمبيا له ريزبهندييهكهدا دوايين وڵاته و پله‌ى 136همين وڵاتى پێدراوه. يه‌مه‌نيش پلهيهك له پێش كۆڵۆمبياوهيه
K24 – هه‌ولێر:
مونته‌داى ئابوورى جيهان پۆلينى وڵاتانى جيهانى له رووى ئاسايش و ئارامييهوه بڵاوكرده‌وه و سێ وڵاتى عه‌ره‌بى كه‌نداو له ريزى 10 وڵاتى فره ئارامى جيهانن.
له ريزبهندييهكهدا فنله‌ندا له ريزى يه‌كه‌مه و دواى ئه‌ويش ئيمارات به پله‌ى دووه‌م دێت و له پله‌ى سێيه‌ميشدا ئايسله‌ندا و پاشان ميرنشينى عه‌مان له پله‌ى چواره‌م و قه‌ته‌ريش له پله‌ى دهيهمه.
136 وڵات له ريزبهندييهكهدا ناويان هاتووه و له‌سه‌ر بنه‌ماى فره ئاسايشى و سه‌لامه‌تى گه‌شتياران و مه‌وداى پاراستنيان له مه‌ترسييه‌كانى توندوتيژى و تيرۆر.
وڵاتێكى وه‌ك كۆڵۆمبيا له ريزبهندييهكهدا دوايين وڵاته و پله‌ى 136همين وڵاتى پێدراوه. يه‌مه‌نيش پلهيهك له پێش كۆڵۆمبياوهيه و پله‌كه‌ى 135 و ميسريش له ريزبهندييهكهدا له پله‌ى 130يه‌مين وڵاتدايه.
پۆلينى 10 وڵاتى فره ئارام له جيهاندا:
1.فنله‌ندا.
2.ئيمارات.
3.ئايسله‌ندا.
4.سه‌ڵته‌نه‌ى عه‌مان.
5.هۆنك كۆنگ.
6.سه‌نگافووره.
7.نه‌رويج.
8.سويسرا.
9.رواندا.
10.قه‌ته‌ر.