ئه‌ردۆغان روو له رووسيا ده‌كات
ئه‌ردۆغان سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو سه‌ردانى رووسيا ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رۆژى 3ى ئايار/ مايۆى داهاتوو سه‌ردانى رووسيا بكات بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته ڤلاديمێر پۆتن كۆببێته‌وه.
گوته‌بێژى ميديايى سه‌رۆكايه‌تى توركيا، ئه‌مڕۆ هه‌ينى بڵاويكرده‌وه، كه ئه‌ردۆغان سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو سه‌ردانى رووسيا ده‌كات.
هاوكات ديمترى بيكسۆڤ، گوتبێژى ره‌سمى سه‌رۆكايه‌تى رووسيا پێشتر رايگه‌ياندبوو، هه‌ريه‌ك له پوتن و ئه‌ردۆغان به ته‌له‌فۆن قسه‌يان له‌گه‌ڵ يه‌ك كردووه و به‌م زووانه ئه‌ردۆغان سه‌ردانى رووسيا ده‌كات و له‌گه‌ڵ پوتن كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ى ئه‌ردۆغان دواى ئه‌وه دێت له راپرسى ده‌ستوورى توركيادا رۆژى 16ى نيسان، پرسى گۆڕينى ده‌ستوور په‌سندكرا.
ئه‌ردۆغان به‌ڵێنى به خه‌ڵكى توركيا دابوو، له حاڵى سه‌ركه‌وتنى ده‌نگى به‌ڵێ بۆ ده‌ستوور، كۆتايى به چاوه‌ڕوانى 54 ساڵه‌ى توركيا بۆ چوونه ناو يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌هێنێت.
له يه‌كه‌م وێستگه‌ى كارهكانيشدا به ئاراسته‌ى پێچه‌وانه‌ى ئه‌وروپا، ئه‌ردۆغان سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كات.