ڤيديۆ.. سه‌ماى ژنێك پياوێك به كوشتن ده‌دات
له قه‌راغى شه‌قامێكى سه‌ره‌كى ده‌ست به سه‌ما ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ژنێكى رووس له قه‌راغى شه‌قامێكى سه‌ره‌كى ده‌ست به سه‌ما ده‌كات و خۆشييهكهى زۆر ناخايه‌نێت، چونكه به هۆى سهماكردنهكهيهوه پياوێك كوژرا و يه‌كێكى ديكه بريندار بوو.
له كاتێكدا ئه‌و ژنه سه‌ما ده‌كات و هاوڕێيه‌كى وێنه‌ى ده‌گرێت، ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكيلێك خۆيان به‌يه‌كدا ده‌كێشن.
مه‌زنده ده‌كرێت شوفێرى ئۆتۆمبێله‌كه چاوى له‌سه‌ر سه‌ماى ژنه‌كه بووبێت و به‌و هۆيه‌وه له سايدى خۆى لايداوه و كاتێكيش ماتۆڕسكيلهكه به‌رامبه‌رى دێت به خێراييه‌كى زۆره‌وه به‌يه‌كدا ده‌كێشن و شوفێرى ماتۆڕسكيلهكه ده‌ست به‌جێ گيان له‌ده‌ستده‌دات و شوفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ش برينداره.