ورده‌كاری و زانيارى نوێ له باره‌ی پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه
به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه زانیاری نوێ ده‌خاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
دوای چەندین جار داواكاری و دیدار و كۆبوونەوە، دواجار ئەمریكا بڕیاریدا راستەوخۆ چەك و تەقەمەنی بداتە ھێزی پێشمەرگە، سەركردایەتی كورد چەندین جار داوای لە ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا كردووە، ئەگەر دەخوازن داعش و تیرۆر لەناو بچێت، پێویستە ھاوكاری راستەوخۆی پێشمەرگە بكرێت.
لەوبارەشەوە چەندین ھەوڵدرا، تا ئەمریكا بە داواكە رازی بوو و ئەوەش بە دەستكەوتێكی گرنگ بۆ ھەرێمی كوردستان و ھێزی پێشمەرگە دادەندرێت.
عه‌مید روكن هه‌ژار، به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌و پڕچه‌ككردنه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ته، كه حكوومه‌تی عێراق 2 ملیار و 7 سه‌د ملیۆن دۆلاری له ئه‌مه‌ریكا قه‌رز كردووه، له‌و بڕه قه‌رزه‌ش زیاتر له 200 ملیۆنی بۆ پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و پاره‌یه له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق قه‌رزه و ده‌بێت بیداته‌وه، به‌ڵام بۆ هێزی پێشمه‌رگه ده‌بێته مینحه.
بڕیاری فرۆشتنی چەک و پێدوایستی سەربازی ئەمریکا بە ھێزی پێشمەرگە، لەدوای ھەوڵە بەردەوامەکانی سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان لەماوەی چەند ساڵی رابردوو دێت بەمەبەستی خێراکردنی پڕۆسەی نەھێشتنی ھەڕەشەی داعش لە عێراق.
لەسەرەتایی شەڕی داعشەوە، بەردەوام بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەردەوام داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەت ئەمریکا کە سەرکردایەتی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش کردووە کە بەشێوەیەکی راستەوخۆ چەک و تەقەمەنی بە پێشمەرگە بدات، چونکە ھەروەکو سەرکردەکانی جیھان چەندین جار خۆیان دانیان پێداناوە، پێشمەرگە و کورد بە نوێنەرایەتی ھەموو جیھان شەڕی داعش دەکەن.
لەدرێژەی ھەوڵەکانی سەرکردایەتی کورد بۆ پڕچەککردنی ھێزی پێشمەرکە، لە دیسێمبەری ساڵی رابردوو مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، لەمیانەی سەردانی بۆ واشنتن و کۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئیدارەی پێشووی ئەمریکا و ئیدارەی نوێی کۆشکی سپی، لەوێ مەسرور بارزانی جەختی لەھاوکاریکردنی سەربازی راستەوخۆی ئەمریکا بۆ ھێزی پێشمەرگە کرد و رایگەیاند، ئەگەر جیھان دەیەوێت بەزووترین کات ھەڕەشەی داعش لەناوبەرن، پێویستە ھاوکاری راستەوخۆی پێشەرگە بکەن.