له بارهی ئاگرهكهی بهشه ناوخۆیی سهرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كوردستان 24 دهدوێت
كارمهندێكی ئاگركوژێنهوه گیانی لهدهستدا و 10 قوتابییش برینداربوون
K24 - سلێمانی:
بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە یەکێك لە بەشە ناوخۆییەکانیکەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی کارمەندێکی بەرگری شارستانی ناو زانکۆکە گیانی لەدەستداو 10 خوێندکاری بەشە ناوخۆییەکە کە ھەندێکیان لەکاتی ڕاکردن لە ئاگرەکە و ھەندێکی تریشیان بە کاریگەری دوکەڵەکە تەنگەنەفەس بوون.
2 کارمەندی ديكهی بەرگری شارستانیش بریندار بوون، لە ئێستاشدا بارودۆخی قوتابیيەکان و یەکێك لەو کارمەندانە جێگیرە.
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی دەڵێت: "ھۆکاری ئاگرەکە دروستبوونی لیکی گاز بووە".
رێکان جەمال گوتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی لە بارەی رووداوەکەوە رایگەیاند لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.