نه‌وت نزمترین نرخی دوو مانگی رابردووی تۆماركرد
نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا هاته‌وه ژێر 50 دۆلار
K24 - ھەولێر
به‌كاریگه‌ری زیادبوونی به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌مریكا و ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌رنه‌كه‌وتنی رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئۆپیك نه‌وت نزیكه‌ی 3% به‌هاكه‌ی له‌ده‌ست داوه.
له‌دواین ئاڵۆگۆڕی بازاڕه‌كاندا نه‌وتی برێنت نزیكه‌ی 3% داكه‌وت بۆ 51 دۆلار‌و 92 سه‌نت هاوكات نه‌وتی ئه‌مریكاش له‌دوای 70 رۆژ جارێكی دیكه هاته‌وه ژێر په‌نجا دۆلار‌و به 49 دۆلار‌و 55 سه‌نت فرۆشرا.
داكه‌وتنی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه جیهانییه‌كاندا له‌كاتێكدایه كه به‌رهه‌می نه‌وتی به‌ردی ئه‌مریكا زیادكردووه و روسیاش رایگه‌یاندووه، تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئۆپیك نه‌دراوه ئه‌وه‌ی باسی لێوه ده‌كرێت ته‌نها گفتوگۆیه ئه‌مه‌ش نرخی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زاند.