ئەمریكا بە داواكارییەكی سەرەكیی كورد رازی بوو
ئەمریكا راستەوخۆ پێشمەرگە پڕچەك دەكات
K24 - ھەولێر
دوای چەندین جار داواكاری و دیدار و كۆبوونەوە، دواجار ئەمریكا بڕیاریدا راستەوخۆ چەك و تەقەمەنی بە ھێزی پێشمەرگە بدات، سەركردایەتی كورد چەندین جار داوای لە ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا كردووە، ئەگەر دەخوازن داعش و تیرۆر لەناو بچێت، پێویستە ھاوكاری راستەوخۆی پێشمەرگە بكرێت و لەوبارەشەوە چەندین ھەوڵدرا، تا ئەمریكا بە داواكە رازی بوو و ئەوەش بە دەستكەوتێكی گرنگ بۆ ھەرێمی كوردستان و ھێزی پێشمەرگە دادەندرێت.