به وێنه.. به‌هه‌شتى ديكتاتۆره‌كه‌ى كۆرياى باكوور ببينه
ميدياى خۆرئاوايى به‌رده‌وامه له به‌دواداچوونى ره‌وشى ژيانى سه‌رۆكى كۆرياى باكوور كيم جونگ ئون.
K24 – هه‌ولێر:
ميدياى خۆرئاوايى به‌رده‌وامه له به‌دواداچوونى ره‌وشى ژيانى سه‌رۆكى كۆرياى باكوور كيم جونگ ئون.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى بريتانى دوێنێ هه‌ينى ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى بڵاوكرده‌وه و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات، سه‌رۆكى كۆرياى باكوور له سه‌يرانگه‌يه‌كى تايبه‌تدا ژيان به‌سه‌رده‌بات.

به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه، ئه‌و هاوينه هه‌واره هه‌موو پێداويستييه‌كى خۆشى و كات به‌سه‌ربردن و ژماره‌يه‌ك يانه‌ى شه‌وانه و گۆڕه‌پانى يارى تۆپى پێ و مه‌لوانگه و يه‌ختێكى گرانبه‌هاشى تێدايه كه به‌هاكه‌ى 7 مليۆن دۆلاره.

وێنه‌كان له رێگه‌ى مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه تۆماركراوون و هاوينه‌هه‌واره‌كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتى كۆرياى باكوور و نزيكه له به‌نده‌رى ونسن و به‌رده‌وام له ژێر چاودێرييه‌كى وردى ئه‌منيدايه.

له 2013دا ئه‌ستێره‌ى تۆپى باسكه‌ى ئه‌مريكايى دينيس رودمان له ميانى سه‌ردانێكيدا بۆ بيۆنگ يانگ، له لايه‌ن سه‌رۆكى كۆرياى باكووره‌وه له‌و هاوينه هه‌واره ناوازه‌يه پێشوازى لێكرا.

له ميانى مانه‌وه‌يدا به به‌هاترين جۆرى خواردنه‌وه‌ى كحولى و نايابترين جگه‌ره‌ى تايبه‌تى پێشكه‌ش كرابوو.

رۆژنامه‌ى سه‌نى بريتانى بڵاويكردبوويه‌وه، كه ريدمان وتويه‌تى: ئه‌و هاوينه‌هه‌واره هاوشێوه‌ى دوورگه‌ى هاواى يان ئيبيزايه و كيم جۆنگ ئون به ته‌نيا تێيدا ده‌ژيت.

هه‌روه‌ها باسى له‌وه كردبوو، كه 50 تا 60 كه‌ساى تايبه‌ت له ده‌ورى سه‌رۆكن و هيچ كاتێك لێى جيانابنه‌وه و به درێژايى كات سه‌رقاڵى كۆكتێل خواردنه‌وه و پێكه‌نينن.