زێدان له یاری كلاسیكۆ هۆشداریی ده‌داته یاریزانه‌كانی
زیزۆ سه‌رسامی خۆی به كه‌سایه‌تی یاریزانێكی یانه‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێ
.jpg)
زیزۆی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید پێش یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا هۆشداریی توند ده‌داته یاریزانه‌كانی و ده‌ڵێت: هێشتا ئێمه هیچ ناسناوێكمان له‌م وه‌رزه نه‌بردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 22 نیسانی 2017، زه‌ینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرسێكدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه گاریس به‌یل به ته‌واوه‌تی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا ئاماده‌یه ده‌شڵێت: كریستیانۆ و مارسێلۆ به‌شێوه‌یه‌كی خۆیان بۆ یاری كلاسیكۆ ئاماده كردووه.
زیزۆ گوتیشی: كریستیانۆ بۆ ئێمه زۆر گرینگه، به‌تایبه‌تی بۆ یارییه گه‌وره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
زێدان له باره‌ی مارسێلۆ ده‌ڵێت: ئه‌م یاریزانه به‌رازیلییه رۆڵێكی گه‌وره‌ی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئێمه بینیوه و زۆر به كه‌سایه‌تی ئه‌و سه‌رسامم، هه‌میشه به باشی ئه‌ركی خۆی له نێو یاریگه جێبه‌جێ ده‌كات.
له باره‌ی نێیماره‌وه، زێدان ده‌ڵێت: به‌شدارینه‌كردنی ئه‌م یاریزانه كێشه‌ی من نییه و ره‌نگه به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌شی كێشه بۆ بارسێلۆنا دروست بكات.
زێدان له كۆتایی قسه‌كانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكاران گوتی: ده‌بێت یاریزانه‌كان له‌وه تێبگه‌ن كه ئێمه بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی لالیگا به‌ربژێری یه‌كه‌مین، بۆیه ده‌بێت له پێناو بردنه‌وه‌ی كلاسیكۆ جه‌نگێكی گه‌وره به‌رپا بكه‌ن.
بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك، له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ریال مه‌درید میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنا بكات.