كچێكی ئێزدی تەمەن 11 ساڵ له‌ژێر ده‌ستی داعش رزگارده‌كرێت

دوای سێ ساڵ لە گەڕەكێكی مووسڵ لە دەست چەكدارانی داعش رزگاربوو

K24 - ھەولێر

دوای سێ ساڵ مانەوەی لە ژێر دەستی داعش، کچە کوردێکی ئێزدی لە رۆژئاوای مووسڵ لەلایەن ھێزەکانی عێراق رزگارکرا، فەرەح دەخیل ئەو کچە کوردە ئێزدییەیە کە سێ ساڵ لەمەبەر لە شنگال لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرا و لەگەڵ کۆنتڕۆڵکردنەوەی گەڕەکی ئەلتەنەک لە رۆژئاوای مووسڵ لەلایەن ھێزەکانی عێراقەوە رزگار کرا.