كۆریای باكوور به بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌ڕه‌شه له ئوسترالیا ده‌كات
"پاڵپشتی كوێرانه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا خۆكوژییه"
K24 - هه‌ولێر:
كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه له ئوسترالیا ده‌كات، ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌رده‌وام بێت له "پاڵپشتیكردنی كوێرانه‌ی ئه‌مریكا" به بۆمبی ئه‌تۆمی ده‌یسوتێنێ.
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی پیۆنگ یانگ له كاتێكدایه، رۆژی 23/4/2017 دوو كه‌شتی جه‌نگی ژاپۆن، هاوشانی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "كارڵ ڤینسن" له رۆژئاوای زه‌ریای هێمن، نزیك نیمچه دوورگه‌ی كۆریی ده‌ستی به مه‌شق و مانۆڕ كردووه.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی كۆریای باكوور، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، له رێگه‌ی یه‌كێك له گوته‌بێژه‌كانییه‌وه گوتوویه‌تی:" قسه‌كانی جولی پیشوب، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا كه پرۆگرامی ئه‌تۆمی كۆریای باكووری به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ناوبردووه، پاڵپشتییه‌كی كوێرانه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا".
گوته‌بێژه‌كه رووی قسه‌كانی ده‌كاته وه‌زیری ده‌روه‌ی ئوسترالیا و ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر خۆت به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێك ده‌زانیت، پێویسته ئاگاداری قسه‌كانت بیت و بزانیت چۆن قسه ده‌كه‌یت، ده‌بێت عاقڵانه قسه له‌سه‌ر كرۆكی كێشه‌كه بكه‌یت".
ئه‌و گوته‌بێژه به پێچه‌وانه‌وه ئۆباڵی گرژییه‌كانی نیمچه دوورگه‌ی كۆریی خستووه‌ته ئه‌ستۆی ئه‌مریكا و گوتوویه‌تی" ئه‌گه‌ر ئوسترالیا پاڵپشتی جوڵه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا بكات بۆ دابڕین و خنكاندنی كۆریا، مانای وایه ده‌كه‌وێته به‌ر ئاگری چه‌كه‌كانمان و ئه‌مه‌ی ده‌یكات "خۆكوژییه".