11 كاندید شه‌ڕی به ده‌ستهێنانی كورسییه‌كه‌ی ئه‌لیزێ ده‌كه‌ن
ئه‌و 11 كاندیده بناسه كه ده‌یانه‌وێت ببنه سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێككه‌وتنی 23/4/2017 فه‌ڕه‌نسییه‌كان له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌یاندا، له نێوان 11 كاندیدی خاوه‌ن به‌رنامه‌ی جیاواز، سه‌رۆكێكی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن.
ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش به دوو دڵییه‌كی زۆره‌وه ده‌رباره‌ی رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران ده‌ستیپێكردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رێژه‌ی به‌شداری له ئاستێكی نزمدا بێت.
ئایا تۆ هیچ زانیارییه‌كت ده‌رباره‌ی ئه‌و 11 كاندیده هه‌یه؟.
مارین لۆپین (48 ساڵان) له پارتی به‌ره‌ی نیشتیمانیی

مارین لۆپینی ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌وروپی، كه له ساڵی 2011 وه سه‌رۆكی پارتی به‌ره‌ی نیشتیمانیی راستڕه‌وی توندڕه‌وه، ئه‌و پارته‌ی باوكی دایمه‌زراند، ده‌یه‌وێت "فه‌ڕه‌نسا بۆ فه‌ڕه‌نسییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه"" ئه‌و گره‌و له‌سه‌ر ئه‌و شه‌پۆله ناڕه‌زایه‌تییه‌ی دژی موسڵمان و په‌نابه‌ران ده‌كات و ده‌یه‌وێت وه‌ك دۆناڵد تره‌مپ به‌و رێگایه زۆرینه‌ی ده‌نگ كۆبكاته‌وه، یان به‌و رێگه‌ی وای له زۆرینه‌ی بریتانییه‌كان كرد له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌یان له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌نگیاندا.
لۆپین ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، هه‌م فه‌ڕه‌نسا له یه‌كێتی ئه‌وروپا دێنێته ده‌ره‌وه و هه‌م موسڵمان و په‌نابه‌ره‌كان له قاڵب ده‌دات و ره‌گ و ریشه‌ی توندڕه‌وه‌كانیش له بنه‌وه ده‌رده‌هێنێت"
مارین سالی 2012 یه‌كه‌مجار خۆی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردبوو، به‌ڵام ته‌نها رێژه‌ی 17.9% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو. به‌ڵام له‌و ساڵه به‌دواوه پارته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌دا زنجیره‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێناوه. به‌گوێره‌ی ده‌رنجامی چه‌ند راپرسییه‌كیش له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كه ئه‌مرۆ ده‌ستیپێكردووه، شان له شانی "ئیمانوێڵ ماكرۆن" ده‌دات، به‌ڵام له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا له 7/5/2017 ناتوانێت سه‌ربكه‌وێت و ده‌یدۆڕێنێت.
ئیمانوێڵ ماكرۆن (39 ساڵان) له بزوتنه‌وه‌ی "بۆ پێشه‌وه!"

ئیمانوێڵ ماكرۆن، پێشتر زۆر لای فه‌ڕه‌نسییه‌كان ناسراو نه‌بوو، تا ئه‌وكاته‌ی له ساڵی 2014 وه‌ك وه‌زیری ئابووری چووه ریزی حكومه‌تی ولاته‌كه‌یه‌وه، له مانگی ئابی ساڵی 2016 وه‌ك سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌كه‌ی "بۆ پێشه‌وه!" خۆی خزانده پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا و پێگه‌ی خۆی له ناوه‌ندی مه‌یدانی سیاسه‌تی فه‌ڕه‌نسادا ده‌رخست.
ئه‌و كاندیده گه‌نجه "خاوه‌ن كاریزمایه" توانی سه‌رنجی حه‌شامه‌تێكی زۆر بۆ كه‌مپه‌ینه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن رابكێشێت، له هه‌مانكاتدا پاڵپشتی ده‌سته‌بژێری سیاسی و میدیایی و بواری ئابووریی له هه‌موو ئاراسته‌كان بۆ خۆی راكێشا، به‌ڵام له‌سه‌ری پێویسته خواست و خولیای نوێبوونه‌وه‌ی له ژیانی سیاسی‌دا، له رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان ساغبكاته‌وه و كه‌م شاره‌زاییه‌كه‌ی بگۆرێت به ئه‌زموونێكی قوڵ، چونكه پێشتر هیچ پۆستێكی باڵای به رێگای هه‌ڵبژاردن وه‌رنه‌گرتووه".
فرانسوا فیون ( 63 ساڵان) له پارتی "كۆمارییه‌كان"
فرانسوا فیون، له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشوو، نیكۆلا ساركۆزی (2007 تا 2012) ماوه‌یه‌كی درێژ سه‌رۆكوه‌زیران بووه. ئێستا بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، بانگه‌شه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆ بۆ ده‌سه‌ڵات و بنبركردنی كێشه‌كانی گه‌نجان و ئاماده‌كردنیان دژی "تۆتالیتارییه‌تی ئیسلامی" ده‌كات و ده‌ڵێت :" بچمه ئه‌لیزێ جانتاكه‌م ئه‌م پرۆژانه‌ی تێدایه".
دۆسێیه‌ك له‌مپه‌ری بۆ فیون دروستكردبێت، ئاراسته‌كردنی تۆمه‌تی ئه‌و ئابڕووچونانه‌یه كه به‌هۆی به‌خشینه‌وه‌ی پۆستی وه‌همی بۆ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ئاراسته‌ی كراوه، هه‌روه‌ها "به هه‌ده‌ردانی پاره"ـش باری فیونی لاسه‌نگ كردووه".

جان لوك میلۆنشۆن ( 65 ساڵان) له " یاخیبوونی فه‌ڕه‌نسا"

وه‌زیرێكی سۆسیالیستیی پێشووه و یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی چه‌پ، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ، له ده‌ره‌وه‌ی پارته‌كان خۆی وه‌ك نوێنه‌ری "یاخیبوونی فه‌ڕه‌نسا" هه‌ڵبژاردووه و حزبی شیوعی پشتگیری ده‌كه‌ن".
ئه‌م كاندیده ساڵی 2012 بۆ سه‌رۆكایه‌تی وڵات خۆی هه‌ڵبژاردبوو، به‌ڵام ته‌نها 11.1% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو. ئه‌و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆر چالاكه و سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی له یاریییه ڤیدیۆیی و دیجیتاڵییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه و یارییه‌كی ڤیدیۆیی به ناونیشانی " فیسكال كۆمبات" واتا ( جه‌نگی باجه‌كان ) بڵاوكردووه‌ته‌وه و زۆر كارامه‌یشه له وتاردان.
ئه‌و كانیده كه زۆر به فیدڵ كاسترۆی سه‌رۆكی پێشووی كۆبا سه‌رسامه، له‌م رۆژانه‌ی دواییدا توانی خۆی بگه‌یه‌نێته ریزی ئه‌و چوار كاندیده به چانسه‌ی، ده‌گه‌نه خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه، له مانگی ئایاری داهاتوو.
بونوا ئاموون (49 ساڵان) له پارتی سۆشیالیست
ئه‌م كاندیده سه‌ر به باڵی چه‌پی پارتی سۆشیالیسته، ئه‌و له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی ئاماده‌كاریی پارته‌كه‌یدا، به پرۆژه‌ی، سه‌پاندنی پلانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌یی، توانی له "مانوێل ڤاڵس" سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی وڵاته‌كه‌ی بباته‌وه و ببێته كاندیدی پارته‌كه‌ی.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ی سۆشیالیسته‌كان، كه وه‌زیر بووه له حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك فرانسوا ئۆلاند، ده‌یه‌وێت هه‌موو باڵه‌كانی چه‌پ یه‌كبخات، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته خولی دووه‌می شه‌ڕی كورسییه‌كه‌ی ئه‌لێزێ. تا ئێستاش پاڵپشتی یانیك جادو، دۆستی ژینگه‌ی هه‌یه كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ده‌ست به‌رداری خۆكاندیدكردنی بوو. به‌ڵام نه‌یتوانیوه هیچ هاوپه‌یمانییه‌ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری چه‌په توندڕه‌وه‌كان "جان لوك میلۆنشۆن" ببه‌ستێت.
فرانسوا ئه‌سولینۆ (59 ساڵان)

ئه‌و چاودێرێكی پێشووی داراییه و یه‌كێكه له لایه‌نگرانی سه‌روه‌ریی نیشتیمانی و خۆی به كاندیدی " رزگاریی نیشتیمانیی" ناوده‌بات. ده‌یه‌وێت فه‌ڕه‌نسا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بچێته ده‌ره‌وه و زۆرجار هه‌واڵگریی ئه‌مریكی به نه‌یار ناوده‌بات و باوه‌ڕی به "تیۆری پیلانگێڕی" هه‌یه.
ناتالی ئارتو (47 ساڵان)
ناتالی له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2012 وه‌ك نوێنه‌ری (تێكۆشانی كرێكاریی) چه‌پڕه‌و به‌شداری كردبوو، به‌ڵام رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی 0،56% بوو. ئه‌م كاندیده مامۆستای ئابووریی وبه‌ڕێوه‌بردنی كرێكارانه. ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگاكه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی پاره رزگار بكات و پێیوایه ده‌سه‌ڵاتی پاره و دارایی باڵی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای فه‌ڕه‌نسی دا كیشاوه.
جاك شومیناد ( 75 ساڵان)

جاك ساڵی 2012 ویستبووی ببێته سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، به‌ڵام ته‌نها 0،24% ده‌نگه‌كانی هێنابوو، ئه‌و فه‌رمانبه‌رێكی پێشووی ده‌وڵه‌ته و جارێكی دیكه دژی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خاوه‌نی هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ پاره، هاتووه‌ته جه‌نگه‌كه‌وه. جاك خۆی به " په‌یامبه‌ری ئاسووده‌یی" ناوده‌بات. نه‌ك ته‌نها له سه‌ر زه‌وی به‌ڵكو ده‌خوازێت ئاسمانیش داگیربكات".
نیكۆلا دیپون تینیان (56 ساڵان)

خۆی وه‌ك سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی "دوپو لا فرانس" (پێشه‌نگبه فه‌ڕه‌نسا) ناساندووه و له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2012 توانیبووی 1،79% ده‌نگه‌كان به ده‌ست بهێنێت، ئه‌و كاندیده داوای رابوون له فه‌ڕه‌نسییه‌كان ده‌كات و ده‌یه‌وێت له یه‌كێتی ئه‌وروپا بچنه ده‌ره‌وه و په‌یوه‌سته به سه‌روه‌ریی نیشتیمانیی وڵاته‌كه‌ی، ئێستا له نێوان راستڕه‌و و راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كاندا پێگه‌یه‌كی بۆ خۆی دیاریكردووه.
جان لاسال (61 ساڵان)

جان نوێنه‌رێكی میانڕه‌وی ناوچه‌ی پیرینییه‌ی ئه‌تڵه‌سییه له باشووری رۆژئاوای وڵات، پێشتر به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ئۆفیسی سه‌ره‌كی كارگه‌یه‌كه‌وه له ناوچه‌كه‌یان، بۆ ماوه‌ی 39 رۆژ مانی له خواردن گرتبوو. ماوه‌ی 9 مانگیش به پێ به فه‌ڕه‌نسادا سوڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسییه‌كان ببینێت، ئه‌و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به جیاواز له ئه‌ته‌كییه‌ت و نه‌ریتی خۆی به‌رێوه‌بردووه و زۆربه‌یان بوونه‌ته مایه‌ی پێكه‌نین و گاڵته‌جاڕی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
فیلیپ بوتو (50 ساڵان)

فیلیپ زۆر به ناوبانگه و وه‌ك داكۆكیكار و پارێزگارییكردن له ده‌رفه‌تی كاركردن له ناو كارگه‌ی "فۆرد" ناسراوه‌و ساڵی 2012 خۆی كاندید كرد، به‌ڵام ته‌نها 1،15% ده‌نگه‌كانی به ده‌ستهێنابوو، ئه‌و له سه‌ر لیستی پارتی "نوێبوونه‌وه دژی سه‌رمایه‌داریی" خۆی كاندید كردووه".
بونوا ئاموون (49 ساڵان) له پارتی سۆشیالیست
ئه‌م كاندیده سه‌ر به باڵی چه‌پی پارتی سۆشیالیسته، ئه‌و له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی ئاماده‌كاریی پارته‌كه‌یدا، به پرۆژه‌ی، سه‌پاندنی پلانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌یی، توانی له "مانوێل ڤاڵس" سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی وڵاته‌كه‌ی بباته‌وه و ببێته كاندیدی پارته‌كه‌ی.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ی سۆشیالیسته‌كان، كه وه‌زیر بووه له حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك فرانسوا ئۆلاند، ده‌یه‌وێت هه‌موو باڵه‌كانی چه‌پ یه‌كبخات، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته خولی دووه‌می شه‌ڕی كورسییه‌كه‌ی ئه‌لێزێ. تا ئێستاش پاڵپشتی یانیك جادو، دۆستی ژینگه‌ی هه‌یه كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ده‌ست به‌رداری خۆكاندیدكردنی بوو. به‌ڵام نه‌یتوانیوه هیچ هاوپه‌یمانییه‌ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری چه‌په توندڕه‌وه‌كان "جان لوك میلۆنشۆن" ببه‌ستێت.
ناتالی ئارتو (47 ساڵان)

ناتالی له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2012 وه‌ك نوێنه‌ری (تێكۆشانی كرێكاریی) چه‌پڕه‌و به‌شداری كردبوو، به‌ڵام رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی 0،56% بوو. ئه‌م كاندیده مامۆستای ئابووریی وبه‌ڕێوه‌بردنی كرێكارانه. ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگاكه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی پاره رزگار بكات و پێیوایه ده‌سه‌ڵاتی پاره و دارایی باڵی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای فه‌ڕه‌نسی دا كیشاوه.
ئه‌مڕۆ فه‌ڕه‌نسییه‌كان به ده‌نگه‌كانیان، رێگای ئه‌لیزێ بۆ یه‌كێك له‌م كاندیدانه، یان چوار له‌و كاندیدانه‌ی زۆرترین ده‌نگ به ده‌ست ده‌هێنن دیاری ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی خولی دووه‌مدا، یه‌كێكیان بنێرنه كۆشكه‌كه و ده‌سه‌ڵات له فرانسوا ئۆلاند وه‌ربگرێت.
له ناو ئه‌و 11 كاندیده‌شدا ته‌نها 5 كه‌سیان چانسی سه‌ركه‌وتنیان زیاتره كه بریتین له ( مارین لۆپین، ئیمانوێڵ ماكرۆن، فرانسوا فیون، جان لوك میلۆنشۆن ،بونوا ئاموون ) و ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره له‌م خوله‌دا یه‌كلایی نه‌بێته‌وه و چوار له‌و كاندیدانه‌ی كه زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنن، له خولی دووه‌مدا كه له 7/5/2017 ئه‌نجام ده‌درێت، بچنه كێبڕكێیه‌كی توندتره‌وه تا یه‌كێكیان ببنه سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا.