به به‌ڵگه، ئه‌مڕۆ بۆ ریال مه‌درید رۆژێكی خۆش و پڕ له سه‌ركه‌وتنه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، چه‌ندان به‌ڵگه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه ده‌ریخستووه ئه‌مرۆ رۆژێكی پڕ له سه‌ركه‌وتن و خۆشی بووه بۆ ریال مه‌درید.
له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا هه‌موو ساڵێك له رۆژێ 23ـی نیسان مه‌راسیمی رێزگرتن بۆ قه‌شه جۆردی ساز ده‌كرێت و وه‌ك رۆژێكی پیرۆز له لایه‌ن هاونیشتیمانیانی كه‌ته‌لان سه‌یر ده‌كرێت، یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌ركاتێك له‌م رۆژه یاری كرد بێت سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی تۆمار كردووه.
پێگه‌ی ماركای چه‌ندان ئه‌نجامی یانه‌ی ریال مه‌درید له 23ـی نیسانی ئه‌مڕۆ بڵاو كردۆته‌وه، له زۆربه‌ی یارییه‌كان كه له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی دا بێت، سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه.
له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆ له 2011، ریال مه‌درید جامی شای ئیسپانیای برده‌وه، كاتێك له نێو یاریگه‌ی مێستایا به ئه‌نجامی (6 ـ 3) گۆڵ له ڤالێنسیای برده‌وه.
له 23ـی نیسانی 2014، ریال مه‌درید به تاكه گۆڵێكی كه‌ریم بێنزێما له بایرن میونشی برده‌وه.
له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆ له 2003، یانه‌ی ریال مه‌درید به هاتریكی رۆناڵدۆی به‌رازیلی له نێو یاریگه‌ی ئۆڵدترافۆرد سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ له 2002، یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ گورزێكی گه‌وره‌ی له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو له بارسێلۆنا دا و به دوو گۆڵێ بێوه‌ڵام سه‌ركه‌وتین تۆمار كرد.
ریال مه‌درید دیسان له 23ـی نیسان جارێكی دیكه یارییه‌كی مێژوویی ئه‌نجام ده‌دات، كاتێك له كلاسیكۆ رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه كه بڕیاره ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كاتژمێر 21:45 خولهك به‌یه‌ك بگه‌ن.