پوتن له ريزى سه‌د كه‌سايه‌تييه كاريگهرهكهيه
گۆڤارى تايمى ئه‌مريكايى ليستى ناوى سه‌د كه‌سايه‌تى كاريگه‌رى جيهانى بڵاوكرده‌وه، كه پوتن بۆ جارى دووه‌م ناوى له‌و ليستهدايه.
K24 – هه‌ولێر:
گۆڤارى تايمى ئه‌مريكايى ليستى ناوى سه‌د كه‌سايه‌تى كاريگه‌رى جيهانى بڵاوكرده‌وه، كه پوتن بۆ جارى دووه‌م ناوى له‌و ليستهدايه.
گۆڤاره‌كه وتارێكى سه‌رۆكى پێشووى يه‌كێتى سۆڤيه‌ت، ميخائيل گۆرباتچۆڤى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێيدا ستايشى پوتن ده‌كات و ده‌ڵێت: سه‌رۆكى ئێستاى رووسيا ده‌توانێت پارێزگارى له يه‌كپارچه‌يى رووسياى ئيتيحادى بكات و ره‌وشه‌كه له ژێر كۆنترۆى خۆي‌دا بهێڵێته‌وه.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: له‌و بڕوايه‌دام رووسيا ده‌توانێت به سه‌ركه‌وتوويى رێى ديموكراتى ته‌ى بكات و ئاماده‌يه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى كێبڕكێى سياسى و فره حزبى و هه‌ڵبژاردنى دادوه‌رانه و گۆڕانكارى به‌رده‌وام.
گۆڤارى تايم وێڕاى هه‌ژماركردنى پوتن له ريزى سه‌د كه‌سايه‌تييه كاريگهرهكهى جيهان، ناوى هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا، تيريزا ماى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هندستان ناريندرا مودى، ئه‌ندامى پارتى ديموكراته‌كانى ئه‌مريكا چاك شومر و سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ و سه‌رۆكى كۆرياى باكوور كيم جونگ ئونى له ليستهكهيدا ريز كردووه.
پێشتريش له ديسه‌مبه‌رى 2016دا هه‌مان گۆڤار ليستى ناوى سه‌د كه‌سايه‌تى كاريگه‌رى جيهانى بڵاوكرده‌وه، كه پوتن يه‌كێكيان بوو. هه‌روه‌ها سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مريكا باراك ئۆباما و دامه‌زرێنه‌رى پێگه‌ى ويكيليكس جوليان ئهسانجيش له ليسته‌كه‌دا بوون.