ئارسێناڵ بۆ جاری بیسته‌م گه‌یشته یاریی كۆتایی
ڤینگه‌ر به‌سه‌ر گواردیۆلادا سه‌ركه‌وت
K24 ـ له‌نده‌ن
له قۆناخی پێشكۆتایی جامی فیدراسیۆنی ئینگلاند، یانه‌ی ئارسێناڵ له مانچێسته‌ر سیتی برده‌وه و هاوشانی چێڵسی بۆ یاریی كۆتایی سه‌ركه‌وت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 23 نیسانی 2017، له یاریگه‌ی ویمبڵی له له‌نده‌ن هه‌ردوو یانه‌ی ئارسێناڵ و مانچێسته‌ر سیتی به‌یه‌كگه‌یشتن، یارییه‌كه به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به‌سوودی تۆپچییه‌كانی ڤینگه‌ر كۆتایی هات.
له گێمی یه‌كه‌م هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن، به‌ڵام له گێمی دووه‌م رووداوه گه‌وره‌كان روویدا، سه‌ره‌تا له خوله‌كی 62 سێرخیۆ ئه‌گوێرۆ گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دواتی تێپه‌ڕبوونی 10 خوله‌ك، ناچۆ مۆنتریالی ئیسپانی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ گه‌نه‌رز یه‌كسانكرده‌وه.
دواتر به درێژایی 90 خوله‌ك، یارییه‌كه وه‌ك خۆی مایه‌وه، پاشان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه دوو گێمی 15 خوله‌كی زیاد كرا، له خوله‌كی 100 سانچێز گۆڵێكی كوشنده‌ی له مانچێسته‌ر سیتی تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی گه‌یانده یاریی كۆتایی جامی فا.
بڕیاره له 27 مانگی داهاتوو له كاتژمێر 18:00 له یاریگه‌ی وێمبلی یاریی كۆتایی جامی له نێوان چێڵسی و ئارسێناڵ به‌ڕێوه بچێت.