فەرھاد پیرباڵ رەخنە لە دەزگا رۆشنبیرییەكان دەگرێت

لە رۆژی جیھانی كتێب كتێبخانەی شەرەفخانی كردەوە

K24 - ھەولێر

لە رۆژی جیھانی كتێب ھیچ چالاكیەك لە ھەولێر ساز نەكرا، لەسەر ئەمەش فەرھاد پیرباڵ نووسەر و مامۆستای زانكۆ رەخنەی لە دامودەزگا رۆشنبیرییەكان دەگرێت كە ئەو رۆژەیا ن فەرامۆش كردووە.

ھەر بۆ رێز گرتن لەو رۆژە فەرھاد پیرباڵ كتێبخانە داخراوەكەی شەرەفخانی كردووە كە ماوەیەك بوو داخرابوو و راشیگەیاند ئەم پڕۆژەیەی بە ھاوكاری پارێزگای ھەولێر كردووەتەوە و پێشكەشی گەنجانی ھەولێر و كوردستانی دەكات.

Fly Erbil Advertisment