سوننەكانی عێراق ئەمریكا دەكەنەوە پەناگه
رێككەوتنەكە لە بەرژوەندی ناوچە سوننە نشینەكانە
K24 - ھەولێر
سوننەکانی عێراق پێیانوایە، بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە سوننە نشینەکان لە هەڕەشەی میلیشیا شیعەکان دەیانپارێزێت و دەبێتە فاکتەرێکیش بۆ گەیشتنی هاوکارییەکانی وڵاتانی عەرەبی بۆ ناوچەکانیان، سەرچاوەیەکی سیاسیش لە هێزە سوننیەکان ئاماژەی بەوەداوە، رێککەوتنی نێوان عێراق و واشنتن تایبەت بە پاراستنی رێگای نێودەوڵەتی ئەنبار و ئوردن لە بەرژەوەندی دانیشتوانی ئەنبارە و هۆکارێکیشە بۆ بووژانەوەی ئابووری ئەو ناوچەیە.