كاره‌بای ئێرانی جێگه‌ی توركی ده‌گرێته‌وه
K24 - ھەولێر
عێراق 400 میگاوات كاره‌با له ئێران ده‌كڕێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی كاره‌بای پاریزگای به‌سره.
پارێزگاری به‌سره، ماجد ئهلنهسراوی، رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پارێزگای خوزستانی ئێران رێككه‌وتوون بۆ هاورده‌كردنی 400 میگاوات كاره‌بای نوێ بۆ باشووری عێراق، به‌وه‌ش هاورده‌نی كاره‌با له ئێرانه‌وه ده‌گاته 600 میگاوات.
پیش‌تر سێ كه‌شتی توركی، به‌شێك له پێداویستی كاره‌بای باشووری عێراقیان دابین ده‌كرد، دواتر به فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌و كۆمپانیا توركیانه ده‌ركران و به گوێره‌ی پارێزگاری به‌سره، هاوردنی كاره‌با له ئێرانه‌وه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی كاره‌بای كه‌شتیه توركیه‌كانه