ژنی سه‌رۆكی چاوه‌ڕوانكراوی فه‌ڕه‌نسا 7 نه‌وه‌ی هه‌یه و یه‌كێك له منداڵه‌كانی 2 ساڵ له ماكرۆن گه‌وره‌تره
ماكرۆنی عاشق له ته‌مه‌نێكی بچوكدا بووه‌ته وه‌زیر و مامۆستاكه‌ی خۆی ماره‌كردووه كه 25 ساڵ له خۆی گه‌وره‌تره
K24 - هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، ئه‌و گه‌نجه‌ی له ناكاو ده‌ركه‌وت و ده‌نگی زۆرینه‌ی فه‌ڕه‌نسییه‌كانی له خولی یه‌كه‌مدا به‌ده‌ستهێناو له ده‌رگای كۆشكی ئیلیزێ نزیكبووه‌ته‌وه. ژیانی پره له چیرۆكی سه‌رنجڕاكێش.
هه‌ر چه‌نده پێشتر زۆر لای فه‌ڕه‌نسییه‌كان ناسراو نه‌بوو، تا ئه‌وكاته‌ی له ساڵی 2014 وه‌ك وه‌زیری ئابووریی چووه ریزی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یه‌وه، له مانگی ئابی ساڵی 2016 وه‌ك سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌كه‌ی "بۆ پێشه‌وه!" خۆی خزانده پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا و پێگه‌ی خۆی له ناوه‌ندی مه‌یدانی سیاسه‌تی فه‌ڕه‌نسادا ده‌رخست.
ئه‌و كاندیده گه‌نجه "خاوه‌ن كاریزمایه" توانی سه‌رنجی حه‌شامه‌تێكی زۆر بۆ كه‌مپه‌ینه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش رابكێشێت، له هه‌مانكاتدا پاڵپشتی ده‌سته‌بژێری سیاسی و میدیایی و بواری ئابووریی له هه‌موو ئاراسته‌كان بۆ خۆی راكێشا، به‌ڵام له‌سه‌ری پێویسته خواست و خولیای نوێبوونه‌وه‌ی له ژیانی سیاسی‌دا، له رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان ساغبكاته‌وه و كه‌م شاره‌زاییه‌كه‌ی بگۆرێت به ئه‌زموونێكی قوڵ، چونكه پێشتر هیچ پۆستێكی باڵای به رێگای هه‌ڵبژاردن وه‌رنه‌گرتووه".
دوای ده‌ركه‌وتنی ماكرۆن له مه‌یدانی سیاسی‌دا، ژیانی تایبه‌تی ئه‌و سه‌رنجی زۆر كه‌س و میدیای به لای خۆیدا راكێشاوه، پێده‌چێت وه‌ك چۆن له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا ببێته وه‌زیری دارایی، هه‌ر به‌و شێوه‌یه له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا عاشقی مامۆستاكه‌ی خۆی ببێت له قوتابخانه و سه‌ره‌نجام بیكاته هاوسه‌ری خۆی.

ئیمانوێل ماكرۆن، له قۆناغه‌كانى خوێندندا په‌يوه‌ندى خۆشه‌ويستى له‌گه‌ڵ يه‌كێك له مامۆستاكانى درووستكردووه، ئه‌و كاته ته‌مه‌نی ته‌نها 17 ساڵ بووه كه حه‌زی له مامۆستاكه‌ی خۆی كردووه كه 25 ساڵ له خۆى گه‌وره‌تر بووه و دواتر هاوسه‌رگيريان كردووه.
هه‌رچه‌نده باوكىشی ناڕازى بوو له‌و هاوسه‌رگيرييه و ده‌يويست كوڕه‌كه‌ى له‌و ژنه دووربكه‌وێته‌وه، به‌ڵام ماكرۆن دژى ويستى باوكى وه‌ستاوه‌ته‌وه و هه‌ر سوور بووه له سه‌ر هاوسه‌رگيرى كردن له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌ى و سه‌ره‌نجام بوونه‌ته هاوسه‌ری یه‌كتریی.
به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی ماكرۆن له‌وانه‌یه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه ببێته "فه‌ڕه‌نسیی یه‌كه‌م" و دوای بردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردن له 7/5/2017 ئیمانوێل ماكرۆنی هاوسه‌ری ببێته سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و بچێته كۆشكی ئیلیزێ

هاوسه‌ره‌كه‌ی ماكرۆن ناوی "بريجيت ترونيو" یه و پێش 10 ساڵ هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ "ماكرۆن" كردووه، ئه‌وكاته ته‌مه‌نی 64 ساڵ بووه و ماكرۆنیش ته‌مه‌نی 39 ساڵ بووه، واتا هاوسه‌ره‌كه‌ی ئیمانوێل 25 ساڵ له خۆی گه‌وره‌تره. بریجیت دایكی 3 منداڵه له هاوسه‌ره پێشووه‌كه‌ی و له‌و 3 منداڵه‌شی 7 نه‌وه‌ی هه‌یه و داپیره‌ی حه‌وت منداڵه. یه‌كێك له منداڵه‌كانی 2 ساڵ له ماكرۆن گه‌وره‌تره. ئیمانوێل كاتێك حه‌زی له بریجیت كردووه، قوتابی خۆی بووه و ئه‌و مامۆستای بووه.
بۆیه پێده‌چێت ماكرۆن ژیانی پڕ بێت له هه‌ڵبه‌زو دابه‌ز و وێستگه‌ی سه‌رنجڕاكێش و به برده‌نه‌وه‌شی له خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا، ببێته سه‌رۆكێكی گه‌نج له‌و وڵاته‌دا كه زۆر به زووی ده‌ركه‌وت و زۆر به ئاسانی توانی بگاته ئیلیزێ.