"پیكێ له بارسێلۆنا ده‌ڕوات"
شاكیرای خێزانی خولێكی دیكه‌ی بۆ ده‌ستنیشان كردووه
.jpg)
دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بارسێلۆنا له كلاسیكۆ، میدیاكان، نهێنییه‌كیان له باره‌ی وێستگه‌ی داهاتووی جیرارد پیكێ ئاشكرا كرد و جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌م به‌رگریكاره له بارسێلۆنا ده‌ڕوات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 24 نیسانی 2017، پێگه‌ی but football clubـی فره‌نسی ئاشكرای كردووه كه شاكیرا داوای له پیكێ كردووه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا نوێنه‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، شاكیرا له ژیانی كه‌ته‌لۆنیا بێزاربووه و داوای له پیكێ كردووه، دوای كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی جانتایه‌كه‌ی به‌ره‌و خولی ئه‌مریكا بپێچێته‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه شاكیرا ناڕه‌زایی توندی له مانه‌وه‌ی پیكێ له بارسا ده‌ربڕیوه و حه‌ز ده‌كات له نیویۆرك بژیت.
پیكێ ته‌مه‌ن 30 ساڵ زیاتر له 6 ساڵه په‌یوه‌ندی سۆزداری و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ شاكیرای خانمه گۆرانیبێژی ئه‌مریكا هه‌یه، له هاوینی 2019ـش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت و پێشبینی ئه‌وه كراوه كه پیكێ رووبكاته خولی ئه‌مریكا، چونكه ئه‌م یاریزانه هه‌موو ناسناوێكی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاش بردۆته‌وه.