به‌ڤيديۆ.. ساتى له‌دايكبوونى نه‌هه‌نگێك ببينه
دوايين نه‌هه‌نگى شه‌ڕكه‌ر هاته دونياوه
K24- هه‌ولێر
نه‌هه‌نگ، گيانداريكى دڕنده‌ى مه‌ترسيدارى شه‌ڕكه‌رى ژێر زهرياو دهرياكانه، گهورهترينيان له رووى قه‌باره و كێشه‌وه له‌خێزانى دۆلفينه، به‌وه جيا دهكرينهوه كه سه‌ر پشتيان ره‌نگى ره‌شه وله هه‌ندێك به‌شى سينگيان و خواره‌وه‌ى لهشيان په‌ڵه‌ى سپى هه‌يه و له‌و جۆره گياندارانهن كه زاوزێ ده‌كه‌ن و شيردهرن.
ماڵپه‌ڕى (سكاي نيوز) گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاويكردووه‌ته‌وه، له باخچه‌ى ئاژه‌ڵانى (سى وۆرلد)ى ئه‌مريكا، تێدا دواين نه‌هه‌نگى شه‌ڕكه‌ر له‌دايك ده‌بێت، ئه‌مه له‌كاتێكدايه، پێشتر بڕيار به وه‌ستانى په‌روه‌رده‌كردن چاودێركردنى ئه‌م جۆره نه‌هه‌نگه شه‌ڕكه‌رانه درابوو، چونكه مه‌ترسى بۆ سه‌ر گيانى مرۆڤ هه‌يه.