مێسی له باره‌ی كلاسیكۆ هاته ده‌نگ
مێسی: ئه‌وه‌ی ویستمان كردمان
دوای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا كلاسیكۆی ئیسپانیای له ریال مه‌درید برده‌وه، مێسی هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: بۆ بردنه‌وه‌ی 3 خاڵی یارییه‌كه چووینه سانتیاگۆ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 24 نیسانی 2017، لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینای یانه‌ی بارسێلۆنا له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبووك هاته ده‌نگ و نووسیویه‌تی: ئه‌وه‌ی ویستمان له سانتیاگۆ كردمان.
مێسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌وان خۆیان له مه‌رگ رزگار كردووه، ده‌شڵێت: ئێمه له گرینگی ئه‌م یارییه تێگه‌یشتن و ده‌مانزانی بردنه‌وه له‌م یارییه تاكه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی له ململانێی ناسناوه‌كه بمێنینه‌وه.
مێسی له كلاسیكۆی ئیسپانیا سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه‌ی بۆ بردنه‌وه له ریال مه‌درید كرد، دوو گۆڵی كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی به درێسی بارسێلۆنا گه‌یانده 500 گۆڵ.
.jpg)